" border=" |
|
|
|
ئهوانهی وا شارهزای بوارهكانی كشتوكالی هاوچهرخ و زانستین، زور به باشی له گرنگی بهشه جیاجیاكانی خزمهتگوزاری كشتوكالی تیدهگهن. ئهم بهشانه وهك ناوهندهكانی كهشناسی، خاكناسی، ئاوناسی، دارستانپاریزی، ژینگهپاریزی، تویژینهوهی ژینیتیكی Genetic، ئاژهلداری، رووهكناسی و هتد، له راستیدا كومهلیك زانیاری بهپیز و بهكهلك له بهردهم بهریوهبهرانی پروژهكانی كشتوكالی مودیرندا دهنین ههتا ئهوانیش بهم پیه و له گویرهى ئهم زانیاریانه بتوانن ههستن به دانانی پروژهی بهسوود ئهم پیویستیه ههتا ئیستا له كوردستانی ئازاددا چ له پیش رزگاری و چ له پاش رزگاریش ئهنجام نهدراوه و گرنگی ئهوتوی پینهدراوه. له رِهوشی ئیستادا و شانبهشانی پیشكهوتنه سیاسییهكان پیویسته ئاورِیك له پیشكهوتنی زانستی و به تایبهتی زانستی كرداری بدریتهوه چوونكه چاوپوشی لهم بارهیهدا دهتوانی كاردانهوهی خراپی ههبیت له سهر پیشكهوتن و گهشهكردنی گشتی ههریمی كوردستان. بویه ههولدان بو دامهزراندنی ئهم جوره دهزگا سهردهمییانه وهك ئهركیكی نیشتمانی و نهتهوهیی و ئهمرِویی دهژمیردریت. له زوربهی ولاتانی پیشنهكهوتوو یان كهم پیشكهوتووی وهك كوردستاندا، زانیاری پیویست له بواری سهرچاوهكانی ئاووخاك و نهخشهكانیان لهبهر دهستدا نیه. ئهمهش تا رِادهیهك دهگهریتهوه بو نهبوونی زانیاری پیویست له بارهی تایبهتمهندییه كیمیایی و فیزیكییهكانی ئاووخاك به مهبهستی پولینكردنیان. زورجاران بهرپرسانی پروگرامهكانی گهشهدانی ولات گرنگی نهخشهكیشان و لیكدانهوهی گشتی ئهم سهرچاوانهیان له یاد كردووه. نهخشهكیشان و لیكدانهوهی خاكهكان له دوو بوارهوه گرنگه: یهكهم دهتوانین ئاكامی تاقیكارییهكانی ناوچهیهك بو ناوچهیهكی دیكه بهكار بینین كه خاوهن خاكی هاوشیوهن. دووههمیشان، لیكدانهوهی خاكهكان وهك پیوان و ژیدهریكه بو ههلسهنگاندنی ئابووری ئاوهدانكردنهوهی زهویه نهچیندراوهكان. وهك دهزانین یهكی له گرنگترین هوكارهكانی بهرههمهینانی كهرتی كشتوكال، گهشهدانی تهكنولوژیای سهردهمه. بهلام خالیكی گرنگ ئهوهیه كه بزانین ئهمهش پهیوهسته به پیشكهوتنی زانست یان لیكولینهوه و پهروهرده لهم بوارانهدا. توژینهوه و پهروهردهش دهبی له رووی پیداویستی ناوچهیی و ههریمی ئهنجام بدریت و ههر به تهنیا چاولیكهری نهبیت. تهكنولوژیای نویی كشتوكالی دهبی ههموو هوكارهكانی بهرههمهینان و شیوازه راستهكان و ئارمانجی پیویست لهخووه بگریت. ههریهكه له هوكارهكانی ئابووری و سیاسی و بایولوژیكی كاردانهوهی گهورهیان ههیه له راندومانی كشتوكالیدا. ئهگهر وا شیمانه بكریت سهرجهم هوكارهكانی ئابووری و سیاسی و كومهلایهتی گونجاو بن ئهوا دهتوانین ئاماژه بهم هوكارانهی خوارهوه بكهین كه له راستیدا تهواوكهره و گرنگن: 1 ـ جور و واریتهی رووهكهكان 2 ـ شیوازی كاریگهر بو قهلاچوکردنی زیانهینهرهكان 3 ـ ئاودیری و ئاوهرودهركردن (پهرهپیدانی تورهكانی ئاودیری مودیرن و درووستكردنی بهنداوی بچووك و گهوره و ههروهها لیدانی بیری ئاو به شیوازیكی زانستی) 4 ـ بهكارهینانی پهینه كیمیاییهكان به رهچاوگرتنی گرنگی پهینه ئاژهلی و سهوزهكان 5 ـ بهریوهبردنی و چاكسازی خاكهكان 6 ـ ئامادهكردنی هیزی مروفی شارهزا وهك زانایان و تویژینهرانی كهرتی كشتوكال له گهل بهریوهبهران و تهكنیككاران و میكانیسیهن و كریكارانی پهروهردهكراو و ماموهستایانی رِاهینان كشتوكالی. لیرهدا من دهمههوی به تایبهتی باس له یهكی له دهزگا پیویستهكان بو كوردستان بكهم كه له رووی لوژیكی ئابووری و ههروهها راستینهی سروشتی (سهرچاوه زهنگینهكانی ئاووخاك) بو داهاتووی كوردستان خاوهن رولیكی بهچاوه. ولاتانی پیشكهوتوو زور له میژه بوونهته خاوهن دهزگای خزمهتگوزاری خاك و ئاو. گشت زانیارییهكان سهبارهت به خاك و سهرچاوهکانی ئاو به شیوهیهكی زانستی و به كهلكوهرگرتن له تهكنولوژیای پیشكهوتوو خراونهته ناو بهنكی زانیاریوه. وهک ئاشکرایه، گهیشتن به بهرههمهینانی گونجاو پهیوهستی پیكهینانی ئهم سی خالهیه: 1 ـ ناسینی وردی توانستی و پوتهنشیهلی ههموو ناوچهكان 2 ـ دانانی پروگرام له سهر بنهمای گهشهكردنی بهردهوام و ههمهلایهنه 3 ـ پیادهكردنی پروژهی بنهرِهتی به شیوهیهك گونجاو بیت له ههلومهرجی ههر ناوچهیهك و به كهلك وهرگرتن له بهریوهبهرایهتی تیكهلاو (بهكارهینانی هاوكاتی زانست و ئهزموون). ئهم خالانهی خوارهوه دهتوانیت وهك رینمای سهرهكی بهریوهبهرایهتی خاك رِهچاو بگیرین: A. ناسینی سهرچاوهكانی خاك ئهركی سهرهكی لهم بارهیهوهدا بریتیه له لیتوژینهوه و ناسینی وردی خاكهكان و پولینكردنیان. مهرجی سهركهوتنی پرِوژهكانی خاك و ئاو پهیوهندی به وهدستخستنی زانیاری لهبواری توانست و سنوورهكانی كهلكوهرگرتن له زهوییهكانی ناوچهكهیه. تایبهتمهندیه فیزیكییهكانی خاك وهك شانهی خاك، بنیاتی خاك، پیرمیبلیتی خاك Permeability ، لهسهتای مادهی ئهندامی، جوری عونسوورهكان و هتد له دارشتنی زوربهی پروژهكان پیویستن و به شیوهیهكی گشتی دهبنه هوی زیاتبوونی دهرفهتی سهركهوتنیان. بهداخهوه له بارهی شیكردنهوهی ئهركهكانی بهریوهبهرایهتی خاك و ئاو گرنگییهكی ئهوتو نهدراوه و یان لانی كهم زور لاواز بووه. ئهگهر ئاگاداری ئهم خاله بین كه بو درووستبوونی سانتیمهتریك خاكی كشتوكالی له پروسهی سروشتی خویدا، ماوهی 300 سال َ پیویسته؛ ئینجا باشتر ههست به گرنگی ناسین و پاراستنی ئهم سهرچاوهیه دهكهین. له لایهكی دیكهوه ههموو سالی به هوی هوكاری وهك لافاو، لاوازی بهریوهبهرایهتی و كهلكوهرگرتنی سوودخوازانهی مروف له سروشت، رووبهریكی بهرچاو له خاكی ناوچه جیاجیاكانی ههریمی كوردستان لهناو دهچن. بویه كومهله كردهوه و چالاكیكانی مروفی كوردستانی دهبی له پیناو پاراستنی ئهم سهرچاوه بهنرخهی سروشتیدا بی و برنامهداریژهرانی بهشی خاك و ئاو لهم بارهیهوه ئهركیكی گرنگیان له سهر شانه. B. ناسینی سهرچاوهكانی ئاو رِهنگه ههریهكهو له ئیمه لهو شوینهی دهژین، ئیستاش لهوه ئاگادار نین كهوا ریژهی بارینی سالانه، بارستایی گشتی ئاوهكانی ژیرزهوی، رِادهی ئاوی سهر زهوی و رووبارهكان و گورِانكاری ئهوان به چ شیوهیهكه؟ له دهستدابوونی ئامار و زانیارییه وردهكان سهبارهت به سهرچاوهكانی ئاوی ژیرزهوی و ریژهی ئاوی سهرزهوی و گورِانكاری سالانهیان و ههروهها زانیاری كهشناسی، یارمهتیمان دهدا ههتا له دارشتنی پلان و نهخشهی پروژه كشتوكالییهكان سهركهوتوو بین. وهك دهزانین بهشی ههره زوری ئاوی ههریمی كوردستان به بی كهلكوهرگرتنی گونجاو، له حهوزهی كوردستان دهردهكهویت. بهریوهرایهتی خاك و ئاوی كوردستان پیویسته چارهی گونجاو بو ئهم كیشهیه و كونترولكردنی ئاوه سهرزهوییهكان بدوزیتهوه. لهم ناوهدا درووستكردنی بهنداوی مهزن و پروژهی ئاودیری گهوره دهبآ رِهچاو بگیرین. ههروهها پروژهی وهك كوكردنهوهی ئاو له شوینه سروشتییهكان و درووستكردنی پهردهی بهنداو و چاكردنهوهی كاریزهكان و كانیاوهكان و چاودیری پسپورِانهی بیرهكان و هتد، ههر ههمووی خالی گرنگن له بهریوهبهرایهتی خاك و ئاودا. له لایهكی دیكه، پیویسته دهرئهنجامی لیكولینهوهكانی خاكناسی و ئاوناسی به نووسراوهیی له بهردهست پسپورِان و شارهزایاندا بیت ههتا بتوانن به زانستی تهواوهوه بهرنامهكانیان دابریژن. پروسهی بهرنامهریژی: له رِوانگهی زوربهی زانایانهوه، بهرنامهریژی مهزن بهشیكه له فاكتوره سهرهكییهكانی گهشهكردن Development . ههتا ئهو رِادهیه كه بهرژهوهندی ههر یهكهو له بهشهكانی سیستهمی ئابووری ولات دهبآ له تهنیشت بهشهكانی دیكه له چوارچیوهیهكی نهتهوهیی سهیری بكریت. ههر بهم هویهیه ئهمرِو له ولاتانی پیشكهوتوودا جوریك له بهریوهبهرایهتی له ژیر ناوی "سهنتیزی نیشتمانی" بنیاد نراوه كه پیكهاتووه له پسپورِانی بهشه جوراوجورهكانی كومهلگا. ئهم دهزگایه چاودیری ههموو بهشهكانی ئابووری ولات دهكات و سهرجهم بهشهكانیش گویرِایهلی ئهم ناوهندهن. بهم شیوهیه، یهكهم بهر له كاره هاوتهریبهكان دهگیردریت و دووههمیش چالاكی ههر بهشه سهربهخویه و له كاتی شكستهیناندا چ زیانیك ناگهینیته بهشهكانی دیكه. شیوازی سهنتیزی نیشتمانی دهتوانی ئاسوی گهشهكردن له ریگهی بهكارهینانی زانیارییه جوراوجورهكان و بهرنامهریژی مهزن له ولاتدا دیاری بكات. بو نموونه، رووبهری زهوییه گونجاوهكان بو چاندن ( زهوییهكانی پولی 1 و 2 و 3) و ریژهی ئاوی وهدهستهاتوو Available Water بو ههر ناوچهیهك نیشاندهری ئاسوی گهشهكردنی كهرتی كشتوكاله لهو ناوچهیهدا. كورتهیهك له ئهركهكانی بهریوهبهرایهتی خاك و ئاو: 1 ـ یهكپارچهكردنی زهوییهكان: بنهمای گهشهكردنی كهرتی كشتوكالا، ئهنجامدانی كارهكانه له قهوارهی بهرفراواندا Extensive. ئهم كاره دهبیته هوی كهمكردنهوهی مهصرهفهكان و زیاتكردنی داهات له رووبهری چوارگوشهدا. به پیی یاساكانی ئابووری، سهرمایهدانان له كهرتی كشتوكالادا كاتیك بهسوود دهبیت كه بهرههمهینان و راندومان لهچاو مهصرهفهكان روو له زیاتبوون بكات. یهكپارچهكردنی زهوییهكان دهتوانیت وهك پروژهیهكی ستراتیژیك ئهم كیشهیه یهكلا بكاتهوه. چوونكه بیجگه له كهمكردنهوهی مهصرهفهكان، كهمكردنهوهی هیزی كریكار، كهمكردنهوهی كوسپهكان و تهنگهژه كومهلایهتییهكان؛ دهتوانی زهمینهی گونجاو برخسینیت بو سهرمایهدانانی گهوره و بهكارهینانی تهكنولوژیای مودیرن و میكانیزهكردنی تهواوی كارهكانی كشتوكالی. بهم هویه دهبیته هوی بهرزبوونهوهی چهندی و چونیتی بهرههمهینان. بویه گرنگه بو ئهم مهبهسته له كوردستان ههولدانیكی بهرفراوان ئهنجام بگیریت. دارشتنی یاسای پیویست بو ئهم پروژه نهتهوهییه زور گرنگه. 2 ـ نویكردنهوه و تهجهیزی زهوییهكان: یهكی له كیشه سهرهكییهكانی نهبوونی بهرههمی گونجاو له كهرتی كشتوكالدا، یهكسان نهبوونی مهرجی و ههلی پیویست بو گهشهكردنی رووهكه چاندراوهكانه. كومهله فاكتوری وهك تیشك، كهرستهی خوراكی ناو خاك، ئاوی پیویست و هتد له بهشهكانی كیلگه یهكسان نین. ههر بویهش ئاستی بهرههمهینان دادهبهزیت. نویكردنهوه و تهجهیزی زهوییهكان دهبیته هوی درووستكردنی كهشیكی گونجاو و لابردنی مایكروكلیمای جوراوجور له رووبهری زهویدا. لهم مهرجانهدا رووهك دهتوانی كهلك له پیداویستیهكانی وهربگریت. تهجهیز زهوی بریتیه له یهكسانكردن و لابردنی بهرزی و نزمی (تهپولكهكان و قولكهكان)، نوژهنكردنهوهی كانالهكانی ئاودیری و دهركردنی ئاوهرِو Derange و درووستكردنی ریگای هاتووچو و هتد. 3 ـ درووستكردنی سیستهمهكانی ئاودیری بهگوشار Under pressure irrigation systems : ئامانجی سهرهكی درووستكردنی سیستهم ئاودیری بارانی و دلوپهیی بریتیه له بهرزكردنهوهی راندومانی بهكارهینان و دابهشكردنی ئاو له ناو زهوی و ههروهها گورِینی زهویه بی ئاوهكان به زهویه ئاوییهكان. له شیوازی كونی ئاودیریدا نزیكهی 65% ئاو له ریگهی ههلم یان ئینفلتریشنی قوول له كیس دهچیت و ناگاتهی رِهگی رووهكهكان. ههروهها دهبیته هوی رِامالان و سوانی خاك. ئهمهش كاردانهوی نیگاتیفی دهبیت له سهر پروفایلی خاك له دریژخایهندا. درووستكردنی سیستهمهكانی ئاودیری بهگوشار ئهم كیشانه چارهسهر دهكات و دهبیته هوی بهرزبوونهوهی ئاستی بهرههمهینانی و زیاتكردنی ریژهی ئاو له چهرخهی بهرههمهیناندا. 4 ـ درووستكردنی تورِ و كاناله مودیرنهكانی ئاودیری: له گهلا گرنگی پیدان به سهرچاوهكانی ئاو، به تایبهتی له كاتی وشكهسالی و كهم بارانیدا و ههروهها گرنگی پیشگرتن له قهلاچوبوونی ئاو و بهرزكردنهوهی خیرایی گواستنهوهی ئاو بو شوینی مهبهست، پیویسته سهرنج بدریته تورِ و كهناله مودیرنهكانی ئاودیری. 5 ـ درووستكردنی ویستگهی پومپاژی ئاو: ئهمهش بهرنامهیهكی بنچینهییه به تایبهتی بو كهلكوهرگرتن له ئاوی ئهو رووبارانهی به فیرِو له ههریمی كوردستان دهردهچن. پیویسته شوینی گونجاو له لایهن پسپورِانهوه دهستنیشان بكریت بو درووستكردنی خالی ویستگهی پومپاژی ئاو. 6 ـ لیدان و تهجهیزی بیری ئاوی كشتوكالی به شیوازی گونجاو: كهلكوهرگرتنی گونجاو له ئاوی ژیرزهوی دهتوانی یارمهتیدهر بیت بو گورَینی زهوییه بی ئاوهكان بو زهوی ئاویی. بهلام خالی گرنگ لهم بارهیهوه بریتین له: دانهبهزاندنی له رِادهبهدهری ئاستی ئاوی ژیرزهوی، وشك نهكردنی ئاوی كانییهكان و كاریزهكان و پیشگرتن له سویربوونی خاكهكان و هتد. 7 ـ درووستكردنی حهوزی ئاو و پروژهی بچووكی دابینكردنی ئاو: به مهبهستی كوكردنهوهی ئاوی كانیاوهكان و سهرچاوه بچووكهكان دهتواندریت لهم پروژانه سوود وهربگیریت. له كوتاییدا به هیوای روژیكی گهش و سهركهوتنی كوردستان له ههموو بوارهكاندا ئاواتهخوازی ئهوهم بهرپرسانی كهرتی كشتوكال له كوردستان گرنگی بدهنه نویكردنهوه و زانستی كردنی پروسهی بهرههمهینانی كشتوكالی. داود رهسوولی كیا/ قوتابی ماستهری پاراستنی خاك كولیژی كشتوكالای زانكوی سهلاحهدین/ بهشی خاك و ئاو 1 ـ یادداشتهكانی تاكهكهسی 2 ـ اصول مهندسی زهکشی و بهسازی خاک، دکتر محمد بایبوردی، چاپ هفتم 1371 ـ انتشارات دانشگاه تهران 1437. 3 ـ حفافت خاک، نورمن هادسون، ترجمه حسین غدیر، چاپ سوم 1372 ـ انتشارات دانشگاه شهید چمران اهواز 137/39. 4 ـ جغرافیای خاکها، دکتر پرویر کردوانی، چاپ پنجم 1371 ـ انتشارات دانشگاه تهران 1437. 5 ـ جغرافیای خاکها، م ح رامشت؛ چاپ دوم 1372 ـ انتشارات دانشگاه اصفهان. 6 ـ مالپهرِی ریكخراوی كشتوكالی پاریزگای كرمانشان. |
|
+ Write in چهارشنبه بیست و نهم شهریور 1385Time 10 AM By داود | |
|
له بارهی وبلاگ |
داود رسولی کیا ـ ماستهری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له پهیمانگای تهکنیکی ههولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008