ئه‌نجومه‌نی جیهانی پاراستنی خاك و ئاو
ئه‌مرۆ یه‌كێك له نیگه‌رانیه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤایه‌تی بریتیه له پاراستنی خاك و ئاو وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ژیان و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی ئه‌م دوو سامانه. له ساڵی 1983 به دواوه نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی جیهانی پاراستی خاك و ئاو (World Association of Soil and Water Conservation) چالاكییه‌كانی خۆی له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی پاراستنی خاك و ئاوی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ئایۆڤا به فه‌رمی ده‌ست پێكردووه. پاش تێپه‌ڕبونی دوو ده‌یه له چالاكییه‌كانی، وڵاتی چین به هۆی پێشكه‌وتنی به‌رچاو و خێرای له بواری پاراستنی خاك و ئاو له ئاوریلی 2003ه‌وه نووسینگه‌ی ناوبراو گواسترایه‌وه بۆ پیكن. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بریتیه له گه‌یاندن و به‌رزكردنی ئاستی زانیاری له سه‌ر زانستی پراكتیكی له بواری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خاك و ئاو به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌م سامانه به‌نرخانه بتوانرێت پێداویستی كشتوكاڵ، كۆمه‌ڵگا و سروشت به به‌رده‌وامی دابین بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی جیهانی پاراستنی خاك و ئاو بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه سه‌ره‌كیه، له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا چالاكی ده‌نوێنێت:
1. ئاسانكاری بۆ په‌یوه‌ندی زانستی و هاوكاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له گه‌ڵ یه‌كتر
2. خۆشكردنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ گفتگۆ و ئاڵوگۆری بیر و هزر و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه چالاكیه زانستیه‌كان له بواری پاراستنی خاك و ئاو
3. به‌رێوه‌بردنی كۆبونه‌وه‌ی زانستی، كۆنفرانس، دیداری زانستی و تویژینه‌وه‌ی كێڵگه‌یی به مه‌به‌ستی پێشخستنی بواری پاراستنی خاك و ئاو
4. هاوكاری له بواری به‌رێوه‌بردن و ئاماده‌كردنی ئامانج و زه‌مینه بۆ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی خاك و ئاو (International Soil Conservation Organization).
5. به‌رهه‌مهێنان، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب، وتار، رێنمایی، پرۆگرام و زانیاری تر به مه‌به‌ستی پێشخستنی بواری پاراستنی خاك و ئاو.
6. هاندان و پێكهێنانی زانیاری، گفتگۆ و ئاڵوگۆری بیر‌ورا له گه‌ڵ رێكخراوه‌ی هاوشێوه ده‌رباره‌ی چالاكی به‌سود له بواری پاراستن
7. دانانی په‌یوه‌ندی، راوێژكاری و هاوكاری له گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ستراتژی و ستانده‌رد و رێره‌وی جیهانی بۆ پاراستنی سامانه‌كان
پێویسته بگوترێت كه دانانی به‌رنامه و جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی جیهانی پاراستنی خاك و ئاو (WASWC) له ژێری سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌وره‌یی ئه‌نجومه‌ن (President) و به هاوكاری جێگری سه‌رۆك (Vice Presidents) و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی (National Representatives) ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌م چوار شێوازه ئه‌ندامی نوێ وه‌رده‌گرێت:
1. ئه‌ندامێتی تاكانه: بۆ وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندوو یان ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه به بڕی 10 دۆلار و بۆ وڵاتانی له دۆخی په‌ره‌سه‌ندن وه‌ك ئێران، ساڵانه 5 دۆلار.
2. ئه‌ندامێتی به‌رده‌وام: بۆ وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندوو 160 دۆلار و بۆ وڵاتانی له دۆخی په‌ره‌سه‌ندن 80 دۆلار
3. ئه‌ندامێتی رێكخراوه‌یی: ئه‌م جۆره له ئه‌ندامێتی تایبه‌ته به مامۆستایان زانكۆ، ده‌زگاكانی تویژینه‌وه، ئه‌نجومه‌ی زانستی، NGOه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كه به نیازن به شێوه‌ی گروپ ببن به ئه‌ندام. له وڵاتێكی وه‌ك ئێران ئه‌ندامێتی بۆ گروپی تا 150 كه‌س ساڵانه بۆ هه‌ر تاكێك 50 دۆلاره و بۆ گروپی تاكو 300 نه‌فه‌ر بۆ هه‌ر تاكێك 75 دۆلاره و بۆ گروپی 500 كه‌سی ساڵانه 100 دۆلاره. پێویسته ئاماژه به‌وه بدرێت كه ئه‌ندامانی تاك و ئه‌ندامانی به‌رده‌وام هه‌ر دووكیان به یه‌كسانی له ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی زانستی ئه‌نجومه‌ن سودمه‌ند ده‌بن و هیچ جیاوازێك له‌م رووه ئه‌نجام نادرێت.
4. ئه‌ندامێتی به شێوه‌ی دیاری: له هه‌ر شوێنێكی جیهان هه‌ر كه‌سێك بخوازێت ده‌توانێت ساڵانه به پێدانی بڕی 5 دۆلار، دۆست و هاوكار یان قوتابیانی ناسیاوی خۆی بكات به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن.
هیوادارین به كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌هره و توانای زانایانی بواری خاك و ئاو له هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها ئاورلێدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بتوانرێت هه‌وڵی پته‌و و زانستی بدرێت بۆ پاراستنی دوو سامانی سه‌ره‌كی كوردستان واته خاك و ئاو. هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی تۆكمه به‌ره‌و بنیادنانی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی خاك و ئاوی كوردستان بهاوێژرێت