" border=" |
|
|
|
گه‌ردی كانزایی زۆرترین رێژه‌ی به‌شی ڕه‌قی خاك پێك دێنێت، به‌ڵام رێژه‌یه‌ك له كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی له ناویاندا هه‌یه. رێژه‌ی كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی له ناو زۆربه‌ی خاكه‌كان كه‌متر له 5%ی كێشی‌یه. به‌ڵام هه‌ر به‌م رێژه كه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خاك. به‌شێكی زۆر له گه‌ردی كانزایی خاك له سیلیكاته‌كان به‌دی هاتووه و یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی سیلیكاته‌كان له چوارجایی سیلیسیۆم و هه‌شت جایی ئه‌لمینیۆم پێك هاتووه. به بیر ده‌خه‌ینه‌وه كه یه‌كه‌ی بینایی كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی له كاربۆن پێك هاتووه. توخمی كاربۆن پانتاییه‌كی فراوان له پێكهاته‌ی جیاجیا به‌دی دێنێت. گروپی رووه‌كه‌كان خۆی له خۆیدا وه‌ك جۆرێكی گرنگ له كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی ده‌ژمێردرێن. جۆره‌كانی تر بریتین له ره‌گی زیندو یان مردوی رووه‌ك، پاشماوه‌ی رووه‌ك له سه‌ر خاك، و مایكرۆئۆرگانیزمه‌كان. له راستیدا جۆره‌كانی كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی بێ‌ژماره و بێسنووره. جۆره باوه‌كانی تر بریتین له پرۆتین، سێلێلۆز، هێمی سێلێلۆز، چه‌وری، مۆم و لیگنین كه سه‌رجه‌میان به‌شێكن له پاژی كلۆئیدی خاك. كلۆئیده ئه‌ندامیه‌كان پێكهاته‌ی زۆر ئاڵۆزیان هه‌یه و له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئاودانه‌وه‌ی رووه‌كه‌كان یان دووباره پێكه‌وه‌نوسانی مولكوله ئه‌ندامییه‌كان به‌دی دێن. ئاودانه‌وه‌ی رووه‌كه‌كان بریتیه له ئه‌و كه‌رسته كیمیاییانه‌ی كه له لایه‌ن ڕه‌گی رووه‌كه‌وه ده‌خرێته ناو خاك. هه‌روه‌ها زینده‌وه‌رانی ناو خاك ئه‌م جۆره كه‌رستانه له خۆیانه‌وه ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵ به خاك ده‌كه‌ن.
كلۆئیدی ئه‌ندامی هیۆموس: هیۆموس كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی خاكه كه به هێمنی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ڕه‌نگی قاوه‌یی یان ڕه‌ش ده‌دات به خاك. هێندێك له به‌رهه‌مه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه له ناو ئاودا ده‌تاونه‌وه و خێرا نادیار ده‌بن، به‌ڵام هێندێكیان خۆراگرترن و ده‌مێنه‌وه. ئه‌م گروپه خۆراگره وه‌ك له‌زگه له دروستبونی خاكدانه و پێكوه‌نوسانی گه‌ردیله‌كان ده‌ور ده‌بینن. هیۆموس دوو تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی له گه‌ڵ قوڕ هه‌یه: یه‌كه‌م، له بواری كاره‌باییه‌وه خاوه‌ن بارگه‌یه‌كی زۆره. دووه‌م، له یه‌كه‌م قورسیدا خاوه‌ن رووبه‌رێكی فراوانه. هه‌ر له به‌ر ئه‌م دوو هۆیه، رۆلی ئه‌م كه‌رسته‌یه له ناو خاكدا گرنگ و چالاكه. مولكوله‌كانی هیۆموس به چاو نابینرێن چونكه گۆڕانكاری ریشه‌یی له بواری فیزیكی و كیمیایی له دۆخی سه‌ره‌تایی پاشماوه‌ی رووه‌كه‌كاندا (گه‌ڵا، ڕه‌گ و ناوقه‌د) به‌دی هاتووه و له دۆخێكی وه‌هادان كه ده‌توانن كارلێكه‌ری له گه‌ڵ قوڕ و كاتیۆنه‌كان ئه‌نجام بده‌ن. هیۆموس به‌رهه‌مێكه كه له لایه‌ن مایكرۆئۆرگانیزمه‌كانه‌وه سه‌نتێز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كه‌رسته ئه‌ندامییه‌كانی تره‌وه به‌دی دێت. ئه‌م كه‌رسته‌یه داینامیكه و هه‌میشه له دۆخی گۆڕانكاریدایه. بڕی كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی له ناو خاك په‌یوه‌سته به باڵانسی نێوان خێرایی هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئه‌م كه‌رستانه‌یه. گلۆكۆز، سێلێلۆز، هێمی سێلێلۆز و لیگنین: گلۆكۆز شه‌كرێكی ساكاره كه یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بینای سێلێلۆز پێك دێنێت. سێلێلۆز وه‌ك باوترین ئۆرگانی به‌شدار له ناو شانه‌كانی رووه‌ك ده‌ژمێردرێت و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی خۆراكیه بۆ ئه‌و ئۆرگانیزمانه‌ی كه هیۆموس به‌رهه‌م دێنن. هێمی سێلێلۆزه‌كان به پله‌ی دووه‌م دێن پاش سێلێلۆزه‌كان له بواری كێشه‌وه. لیگنینیش وه‌ك كه‌رسته‌كانی پێشوو به‌شێكی تری به‌شدارن له ئۆرگانیزمه‌كانی رووه‌ك. به هه‌مان شێوه‌ی سێلێلۆز و هێمی سێلێلۆز، بۆ دروستبونی لیگنین یه‌كه‌كانی سه‌ره‌كی هه‌زاران جار دووباره ده‌بنه‌وه. پێكهاته‌كانی لیگنین به‌شی هه‌ره زۆری هیۆموس پێكدێنن. مولكوله‌كانی لیگنین زۆر گه‌وره‌ن و به ئاسانی ده‌توانرێت ببینرێن كه چۆن رووبه‌ری كانزاكان داده‌پۆشن و شێوه‌ی خاكدانه‌یان پێده‌ده‌ن. ژماره‌ی لق و پۆپی پێكهاته‌كانی لیگنین زۆرن و ڕه‌نگه بتوانن ئایۆنی هایدرۆجن به رێژه‌یه‌كی زۆر ڕابكێشن یان له كیس بده‌ن. هه‌ر به‌م هۆیه ده‌بن به خاوه‌نی بارگه‌ی پۆزتیف یان نیگاتیف. هه‌ر وه‌ك له باره‌ی پێكهاته‌ی قوڕیشدا ئاماژه‌ی پێكرا، باریكه‌ی له‌رزۆك ده‌توانن ئایۆنی خاوه‌ن بارگه‌ی پێچه‌وانه له ناو شله‌ی خاكه‌وه بۆ لای خۆیان رابكێشن. له كۆتاییدا قه‌باره و شێوازی لێكجیابوونه‌وه‌ی هێندێك له مولكوله‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له سه‌ر چالاكی و رووبه‌ری فراوانی كه‌رسته ئه‌ندامی. |
|
+ Write in سه شنبه بیست و پنجم فروردین 1388Time 4 PM By داود | |
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008