" border=" |
|
|
|
زۆر ده‌گمه‌نه كه خاكێك سه‌رجه‌م گه‌رده‌كانی یه‌ك قه‌باره بن واته خاكی له‌سه‌تاسه‌ت قوڕ یان كاو له سروشتدا زۆر به هه‌ڵكه‌وت په‌یدا ده‌بێت. به گشتی خاك له سێ به‌ش پێك دێـت: كاو، سیلت و قوڕ كه رێژه‌ی هه‌ر كامیان، دیاریكه‌ری جۆری شانه‌ی خاك ده‌بێت. پۆلی شانه‌ی خاك به ئه‌و پانتاییه ده‌گوترێت كه شێوازی دابه‌شبونی گه‌رده‌كان نیشان ده‌دات و له بواری هه‌لومه‌رج و جۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسان بن. سێكوچكه‌ی شانه‌ی خاك (Soil Texture) كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكاوه ئاماده كراوه به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه كه سه‌رجه‌م جۆره‌كانی پێكهاته‌ی خاك له خۆوه ده‌گرێت و هه‌ر كامیان ده‌خاته ناو پۆلێكی تایبه‌ته‌وه. هه‌ر كام له كوچكه‌كان نیشانده‌ری (100%)ی قه‌باره‌ی كاو، سیلت و قوڕن. هه‌ر شوێنێك له ناو سێكوچكه‌دا، نیشانده‌ری تێكه‌ڵاوێكه له رێژه‌ی جیاجیای كاو و سیلت و قوڕ كه وه‌ك پۆلێكی شانه‌ی خاك به ناو ده‌كرێن. بۆ نمونه شانه‌ی لومی كاو (Sandy Loam) نابێت له ئاستی 20%ی قوڕ یان 85%ی كاو و یان 50%ی سیلت بێت (وێنه‌ی خواره وه) لوم و قوڕ ئه‌و ناوانه‌ن كه لای خه‌لك زیاتر ناسراون به‌ڵام زۆر جار به هه‌ڵه به‌كار دێن. لوم و قوڕ هه‌ر كامیان خاوه‌ن پانتاییه‌كی دیاریكراون له گه‌رده‌ی كاو، سیلت و قوڕ، خاكی (لومی كاو)یش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه. شانه‌ی قوڕی پێویسته 40%ی له قوڕ پێك هاتبێـت و بۆی هه‌یه تا نزیك 40%ی سیلت یان 45%ی كاو تێدا بێت. رێژه‌ی شانه‌ی لوم ڕه‌نگه له نێوان 7 تا 27%ی قوڕ، له 28 تا 50%ی سیلت و نێوان 23 تا 52%ی كاودا بگۆڕدرێت. دوو شێوازی دیكه‌ش هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی شێوازی دابه‌شبونی گه‌رده‌كانی خاك كه بریتین له چه‌ماوه‌ی دابه‌شبونی گه‌رده‌كان(Piratical Distribution Curve ) و هیستۆگرام.
2-1-4. شیته‌ڵكردنی قه‌باره‌ی گه‌رده‌كان قه‌باره‌ی گه‌رده‌كان چۆن ده‌ست نیشان ده‌كرێت؟ ژماره‌كانی ناو خشته‌ی 2-2 یان وێنه‌ی 2-4 چۆن به‌ده‌ست خراون؟ پێش له هه‌ستان به دیاریكردنی شێوازی دابه‌شبونی قه‌باره‌ی گه‌رده‌كان و (ده‌نكریزی)یان پێویسته كۆمه‌ڵێك كریار له سه‌ر نمونه‌ی خاك ئه‌نجام بدرێت تاوه‌كو گه‌رده‌كان تاك تاك له یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه. له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئاوی ئۆكسیژن (H2O2) ده‌توانرێت كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی كه هۆكارێكه بۆ به‌یه‌كه‌وه لكانی گه‌رده‌كان، له خاك ده‌ر بكرێت. پاشان خاك تێكه‌ڵ به ئاو ده‌كرێت و به یارمه‌تی كه‌رسته‌ی (هێگزامێتافۆسفاتی سۆدیۆم) گه‌رده‌كان له یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه، ئه‌م جۆره كه‌رسته كیمیایانه وه‌ك هۆكارێكی هه‌ڵوه‌شێنه‌ر ده‌ور ده‌بینن. گروپی كاو پاش جیابونه‌وه‌ی گه‌رده‌كان و تێپه‌ڕاندنیان له بێژینگی 0.05 میلیم له گروپی سیلت و قوڕ جیا ده‌بنه‌وه. ئه‌و بڕه (كاو)ه‌ی له سه‌ر بێژینگ ده‌مێنێته‌وه پاش وشك كردن دووباره له زنجیره‌یه‌ك بێژینگ به كونی جیاجیا ده‌درێت و به‌م جۆره دابه‌ش به چه‌ندین تاقمی كاو ده‌كرێت. واته كۆی كێشی به‌جێماو له سه‌ر هه‌ر بێژینگێك پاش هه‌ژاندنێكی زۆر، ده‌بێته بڕی (كاو)ی ناو نمونه خاكی ژێر تاقیكاری.
خشته‌ی زانیاری سه‌ر شێوازی دابه‌شبونی گه‌رده‌كان بۆ سێ ئاسۆی جیاجیا قه‌باره (میلیم) ئه‌و رێژه له‌سه‌تاییه‌ی كه قه‌باره‌كه‌ی بچوكتره له ستونی پێش له خۆی لومی كاو لوم قوڕ 2 100 100 100 1 50 90 100 0.5 40 85 99 0.25 35 75 98 0.1 32 70 95 0.05 30 60 90 0.02 18 40 85 0.01 15 30 80 0.002 10 20 60 0.001 2 5 20
قه‌باره‌ی سیلت و قوڕ زۆر ورده به‌م هۆیه ناتوانرێت له بێژینگ بدرێن. بۆیه له شێوازی بننشت كردن (Deposit) كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاو و كه‌رسته‌ی هه‌ڵوه‌شێنه‌ر به‌كار دێت، ئاو و خاك به باشی له ناو سیلندردا تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كرێن پاشان له شوێنێك هێمن به بێ جوڵه داده‌نرێت تاوه‌كو پرۆسه‌ی بننشتبون روو بدات. گه‌ردی گه‌وره زووتر بننشت ده‌بن، له چه‌ندین كاتی گونجاو‌دا ئه‌و بڕه سیلت یان قوڕه‌ی كه له ناو ئاودا هه‌ڵاوه‌سراون ده‌پێودرێن. ئه‌م پێوانانه بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی سیلت و قوڕ به‌كار دێن.
شێوازێكی باوی تر بۆ ده‌ست نیشانكردنی شانه‌ی خاك بریتیه له "شێوازی هه‌ستكردن به ده‌ست" به‌ڵام به وردی شێوازی هایدرۆمه‌تر نیه. له‌م شێوازه‌دا بڕێك له خاكی ته‌ڕ به ده‌ست هه‌ڵده‌گوشرێت تاوه‌كو به باشی تێكه‌ڵ ببێت، پاشان له نێوان قامكی اشاره و شستدا فشار ده‌درێت، له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت پێشبینی رێژه‌ی كاو و سیلت و قوڕ بكرێت له رێگه‌ی هه‌ست كردن به زووربون، نه‌رمی، لوسی و لكێنه‌ریی نمونه‌كه. گه‌ردی كاو ده‌بنه هۆی زووربون و ده‌نكداربونی نمونه‌كه، گه‌ردی سیلت كه هاوقه‌باره‌ی ئارده، ده‌بێته هۆی لوس و نه‌رمبونی نمونه‌كه، هه‌روه‌ها گه‌ردی قوڕ ده‌بێته هۆی پێوه‌لكان به تایبه‌تی له كاتی ته‌ڕبوندا به ده‌سته‌وه ده‌نوسێت. خشته‌ی ۱وه‌ك رێنمایه‌كه بۆ ده‌ست نیشانكردنی شانه‌ی خاك به شێوازی هه‌ستكردن. سێهه‌مین پێناسه بۆ وشه‌ی قوڕ ڕه‌نگه له دوو پێناسه‌ی پێشتر دژوارتر بێت. قوڕ شیكه‌ره‌وه‌ی گروپێكه له كانزا به تایبه‌تمه‌ندی جیاواز كه ته‌نانه‌ت له كاتی كه‌مبونی رێژه‌یان، كاریگه‌ری گرنگیان هه‌یه له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی فیزیكی و كیمیایی خاك. له به‌شی دواتردا ناوه‌رۆك و تایبه‌تمه‌ندی كانزاكانی خاك ـ له‌وانه كانزای قوڕی ـ زیاتر شی ده‌كرێنه‌وه.
خشته‌ی۱. رێنما بۆ پێشبینی شانه‌ی خاك به شێوازی هه‌ستكردن شانه رێنما كاو و كاوی لومی (Sand and Loamy Sand) ده‌نكه تاكه‌كان به ئاسانی ده‌بینرێن و هه‌ست ده‌كرێن. له كاتی ته‌ڕبوندا ئه‌گه‌ر فشار بدرێت قالبێك دروست ده‌بێت كه ئاسانی ورد ده‌بێت. لومی كاو (Sandy Loam) له كاتی ته‌ڕبوندا ئه‌گه‌ر فشار بدرێت قالبێك دروست ده‌بێت كه به هێمنی ده‌توانرێت ڕا بگیرێت. لوم (Loam) تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ست به زووری ده‌كرێت به‌ڵام كه‌مێك نه‌رم و سافه. له كاتی ته‌ڕبوندا ئه‌گه‌ر فشار بدرێت قالبێك دروست ده‌بێت كه به باشی ده‌مێنێته‌وه و لێك هه‌ڵناوه‌شێت. لومی سیلتی (Silt Loam) له كاتی وشكبوندا نه‌رمه و له ئارد ده‌چێت. له كاتی وشك و ته‌ڕبوندا قالبی لێی دروست ده‌كرێت به‌ڵام له كاتی ته‌ڕبوندا ئه‌گه‌ر له نێوان قامكه‌كاندا فشار بدرێت شریتی لێی دروست ناكرێت لومی قوڕ (Clay Loam) شریتێكی ناسكی لێی دروست ده‌كرێت كه به دژواری به‌رگه‌ی كێشی خۆی ده‌گرێت. له كاتی ته‌ڕبوندا قالبی لێی دروست ده‌كرێت. قوڕ (Clay) له كاتی ته‌ڕبوندا به یه‌كه‌وه ده‌لكێت و قالبی لێی دروست ده‌كرێت. شریتێكی به هێزی لێی دروست ده‌كرێت.
*سه‌رچاوه: "په‌رتوكی رێنمای ناسینی خاك" وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا. به‌شی چواره‌م، لاپه‌ڕه‌ی 53- 54. |
|
+ Write in سه شنبه بیستم اسفند 1387Time 6 PM By داود | |
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008