پۆلێنكردنی خاك
زۆر به سانایی ده‌توانرێت بیر له بێ ژمار بوونی جۆره‌كانی خاك بكرێت. چونكه پێنچ فاكتۆری خاكسازی، ده‌توانن به شێوازی جیاجیا كاریگه‌ریی بنوێنن، هه‌روه‌ها پێویسته بزانرێت كه‌وا پرۆسه‌ی درووستبوونی خاك هه‌رگیز ڕاناوه‌ستێت و به‌رده‌وام له جموجۆڵدایه. به درێژایی كات، هێندێك له به‌شه‌كانی خاك له سه‌ر سیسته‌می خاك زیاد ده‌بن یان خود لێی ده‌رده‌كه‌ون و یان له سوڕێكدا جوڵه ده‌كه‌ن. هه‌ر به ته‌نیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 150 هه‌زار جۆری خاك هه‌یه و هه‌زاران هه‌زاری تریش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ن. ده‌رفه‌تی له‌به‌ركردنی ناوی ئه‌م هه‌مووه خاكه و سوودوه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان نیه، له‌م روویه‌وه زانیاری سه‌ر جۆره‌كانی خاك، له ڕێگه‌ی سیسته‌مه‌كانی پۆلینكردن به ده‌ست ده‌خرێن. گه‌لێك سیسته‌می جیاجیا و به مه‌به‌ستی جیاواز له وڵاتانی جیهان كاریان پێی ده‌كرێت، به‌ڵام سیسته‌می وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا یه‌كێكه له به‌سوودترین و گشتگیرترین شێوازه‌كانی پۆلینكردنی خاك كه له ویلاته یه‌كگرتووه‌كان و شوێنه‌كانی تری جیهان سه‌ركه‌وتوانه به‌كار هاتووه.
1-1. ریزبه‌ندكردنی خاك
هه‌ر وه‌ك سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی پۆلینكردن، كۆمه‌ڵێك پێوانه له پۆلینكردنی خاكدا ڕه‌چاو ده‌گیرێن. بۆ نموونه سیسته‌می (ده‌پاژی)، بۆ پۆلینكردنی خاك به شێوه‌یه‌ك رێكخراوه كه سه‌رجه‌م جۆره‌كانی خاك له جیهان له خۆیه‌وه ده‌گرێت. هه‌ر كام له‌م پاژانه، گروپێكی فراوان له خاكه هاوشێوه‌یه‌كان له خۆوه ده‌گرێت كه به سه‌رنجدان به تایبه‌تمه‌ندی مۆرفۆلۆژیكی لێك جیا ده‌كرێنه‌وه. له ناو هه‌ر یه‌ك له‌م گروپه به‌رفراوانانه‌دا، گروپی بچوكتر و تایبه‌ت تر وه‌ك ژێرپاژ، گروپی مه‌زن، ژێرگروپ، و خانه‌واده رێك خراون.
پاژی ئه‌نتی سۆڵ و ئینسپتی سۆڵ، ئه‌و خاكانه‌ن كه له كه‌مترین ئاستی پرۆسه‌ی درووستبووندان. پاژی ئه‌ریدسۆڵ له سه‌ر بنه‌مای مه‌رجی كه‌شوهه‌وا له پاژه‌كانی تر جیا ده‌كرێته‌وه. پاژی هیستۆسۆڵ، به پێی رێژه‌ی كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی له پاژه‌كانی دیكه جیا ده‌كرێته‌وه. پاژی ماڵی سۆڵ، به گشتی ئه‌و جۆره خاكه كانزاییانه‌ن كه به ئاشكرایی خاوه‌ن كه‌رسته‌ی ئه‌ندامین له ده‌ڤه‌ری خاكی چالاكی خۆیاندا به‌ڵام رێژه‌ی كه‌رسته‌ی ئه‌ندامیان له هی هیستۆسۆڵه‌كان كه‌متره. پاژی وێرتی سۆڵ، بڕێكی به‌رچاو قوڕیان هه‌یه كه له كاتی وشكبووندا ده‌قه‌ڵشێن و له كاتی شێداربووندا دووباره وێك دێنه‌وه. پاژی ئه‌ڵتی سۆڵ، خاكی ناوچه گه‌رم و شێداره‌كانن كه به توندی ئاوشۆر بوون و به گشتی بێ پیتن. خاڵی جیاواز له نێوان پاژه‌كانی وه‌ك ئه‌ڵفی سۆڵ، ئه‌كسی سۆڵ، و سپۆدۆسۆڵ له گه‌ڵ یه‌كتر و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ پاژه‌كانی تر، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆر و تایبه‌تمه‌ندی ئاسۆكانی ژێرینیان.
له نیگای یه‌كه‌مدا ڕه‌نگه ئه‌م ناوانه بۆ پۆلینكردنی خاك سه‌یر بن و هێنانه سه‌ر زمانیان دژوار بێت به‌ڵام له هه‌ر كام له‌م وشانه‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری شاراوه هه‌یه. وشه‌كان له بنه‌مادا یۆنانی یان لاتینین و پاشكۆیان پێوه لكێنراوه تا یارمه‌تیده‌ر بن بۆ له‌به‌ر كردنی تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی خاكه‌كان. له خشته‌ی (1-2) پوخته‌ی هێندێك له تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی پاژه‌كان نووسران.
خشته‌ی (1-1) پێناسه‌ی ده پاژه جیاوازه‌كه‌ی خاك
ناوی پاژ تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه نمونه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ریزبه‌ندی ئاسۆكان
ئه‌نتی سۆڵ Entisol خاكی خاو، به بێ ئاسۆی ناسێنه‌ر R-A, C-A
ئینسپتی سۆڵ Inceptisol خاكی زۆر كه‌م پێشكه‌وتوو، به‌بێ ئاسۆی Bt R-Bw-A, C-Bw-A
ئه‌ریدی سۆڵ Aridisol خاكی ناوچه‌كانی وشك و زۆر گه‌رم هه‌مه جۆره ریزبه‌ندیه‌ك
ڤێرتی سۆڵ Vertisol قوڕی زۆر، به‌بێ ئاسۆی ناسێنه‌ر له ژێره‌وه R-A, C-A
مۆڵی سۆڵ Mollisol خاكی نه‌رم و قوڵا له ڕه‌نگی مه‌یله‌و ڕه‌ش هی پاوانان C-Bt-A, C-Bw-A
ئالفی سۆڵ Alfisol كۆگابوونی قوڕ له توێژی ژێرین كه زۆر نه‌شۆردراوه‌ته‌وه R-Bt-A, C-Bt-A
سپۆدۆ سۆڵ Spodosol كۆگابوونی ئاسن له توێژی ژێرین C-Bs-A
ئالتی سۆڵ Ultisol كوگابوونی قوڕ له توێژی ژێرین كه زۆر شۆراوه‌ته‌وه R-Bt-A, C-Bt-A
ئۆكسی سۆڵ Oxisol ئه‌وپه‌ڕی ئاوشوشتن، ته‌نیا ئاسن، ئه‌لمینیۆم و كواتز ده‌مێنه‌وه C-Bw-A
هیستۆ سۆڵ Histosol خاكی ئه‌ندامی ڕه‌ش، كه‌رسته‌ی كانزایی زۆر كه‌مه و هێندێكی تر Oe-Oa-Oa
1-2. زنجیره‌كانی خاك
له ئاسته نزمه‌كانی سیسته‌می ده‌پاژیدا فاكتۆری وه‌ك مه‌رجه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌ستورایی پرۆفایلی خاك، كانزاناسی، و هێندێك تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی خاك ده‌ور ده‌بینێت. هه‌موو ورده‌كاریه‌كان له ئاستی (زنجیره)دا گرنگی پێده‌درێت: وه‌ك سیمای سه‌ره‌كی، پێدونی نموونه‌یی، تایبه‌تمه‌ندی تر وه‌ك جۆر، ژماره، ئه‌ستورایی، ڕه‌نگ و شانه‌ی ئاسۆكان كه هه‌موویان به وردی پێناسه ده‌كرێن.
بۆ نموونه زنجیره‌ی (Yolo) به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه كه خاوه‌ن چه‌ندین ئاسۆی تایبه‌ته و هه‌ر كامیان خاوه‌ن ڕه‌نگ، بینا، شانه و تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه‌ی دیكه‌ن (وێنه‌ی 1-8). بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت خاكێك بخرێته ناو زنجیره‌ی (Yolo) پێویسته هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌كییه‌كانی تێدا به‌دی بكرێت و بگاته ئاستی پێناسه‌ی په‌سه‌ندكراوی خۆی. سیمای سه‌ره‌كی پێدونی (Yolo) له دوو ئاسۆی Aو C پێك هاتووه كه ئه‌ستوراییان 100 سه‌نتی مه‌تره، به‌ڵام له مه‌ودای 80 ـ 120 سه‌نتی مه‌تردا ده‌گۆڕدرێت. بۆ زانیاری، ئه‌گه‌ر خاكێك سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندی زنجیره‌ی (Yolo)ی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌ستورایی نه‌گاته 70 یان خود له 120 سه‌نتی مه‌تر زیاتر بێت، ئه‌وا ناكه‌وێته ناو ئه‌م زنجیره‌وه. له‌م روویه‌وه ده‌توانرێت ژماره‌یه‌كی زۆر خاك بخرێنه ناو ئه‌م گروپانه‌وه كه هه‌رچه‌ند ژماره‌یان زۆر ده‌بێت به‌ڵام به‌سودن.