" border=" |
|
|
|
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاریكراو نیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خاك له به‌رد. خاك هه‌یكه‌لێكی سێ ره‌هه‌ندی سروشتیه كه له قوڵاییدا خاوه‌ن چین و توێژی جیاوازه. هه‌ر توێژێك خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی به‌ڵام هێندێك له تایبه‌تمه‌ندی به‌رده‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ی خاكن. به‌گشتی خاك له به‌رد نه‌رمتره و وه‌ك به‌رد په‌ستراو و یه‌كپارچه نیه. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێندێك به‌ردی نه‌رم یان خود خاكی ڕه‌ق ناكه‌ونه ناو ئه‌م ده‌ڵاقه‌وه. پێش له به‌ده‌ست خستنی نمونه‌ی خاكی سه‌ر گۆی مانگ كه وه‌ك جۆرێك له خاك پێناسه كرا، كه‌سانی ناپسپۆر خاكیان وه‌ك كه‌رسته‌یه‌ك پێناسه ده‌كرد كه توانایی گه‌شه‌پێدانی رووه‌كی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاكی سه‌رمانگیش وه‌ك خاك په‌سه‌ند بكه‌ین ئه‌وا پێناسه‌ی ئاماژه كرا‌و نادرووست ده‌بێـت. بۆیه ده‌توانرێت پێناسه‌كه به‌م شێوه‌یه راست بكرێت كه: خاك خاوه‌ن تواناییه‌كی شاراوه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی رووه‌ك. واته ئه‌گه‌ر خاكی سه‌رمانگ بێنینه سه‌ر زه‌وی و ئاوی بده‌ین، مه‌رجه‌كانی پێناسه‌كه‌ی تێدا به‌دی دێت. خشته‌ی 1-1. هێمای ئاسۆ سه‌ره‌كییه‌كان هێما تایبه‌تمه‌ندی ئاسۆ O : چینی سه‌روو كه زیاتر له كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی پێك هاتووه A : ئاسۆی كانزایی كه له به‌شی سه‌رووی خاك یان له‌بن ئاسۆ Oدا درووست ده‌بێت و كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی هه‌ڵوه‌شاوه له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. E : له سیلیكاتی قوڕ، ئاسن یان ئه‌لمینیۆم به‌تاڵ ده‌بێت به‌ڵام گه‌ردی سه‌قامگیری وه‌ك لـم و سیلت تێدا ده‌مێنێته‌وه. B : له‌بن ئاسۆی Oو Aو Eدرووست ده‌بێت، به‌ردی تێدا به‌دی ناكرێت به‌ڵام پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی بریتی ده‌بێـت له سیلیكاتی قوڕ، ئاسن، ئه‌لمینیۆم، هیوموس، كاربۆنات، گه‌چ یان سیلیس كه له‌وێدا كۆگا ده‌بن. C : كه‌متر ده‌كه‌ونه به‌ر كاریگه‌ری پرۆسه‌كانی درووستبوونی خاك و له به‌ردی یه‌كپارچه‌ی ژێرین جیاوازه. R : به‌ردی ڕه‌ق وه‌ك بازاڵت، گرانیت و به‌ردی زیخ Sandston ئه‌و فاكتۆرانه‌ی خاك له به‌رد، یان خاكی راسته‌قینه له كه‌رسته‌ی سه‌رچاوه جیا ده‌كه‌نه‌وه، زنجیره‌یه‌ك پرۆسه و هۆكارن كه كار ده‌كه‌نه سه‌ر درووستبوونی خاك. به‌رده ئاگرینه‌كان له ئه‌نجامی ساردبوونه‌وه‌ی مه‌گمادا به‌دی دێن. به‌ردی بننیشتوو له كاتێكدا درووست ده‌بێت كه‌وا بكه‌وێته به‌ر گوشارێكی زۆر و یه‌كسان. هه‌رچی به‌ردی گۆڕاوه، له ئه‌نجامی گه‌رما و گوشاری زۆر له به‌ردی ئاگرین یان به‌ردی بننیشتوودا درووست ده‌بێت. هیچ كام له‌م پرۆسانه، له خۆیانه‌وه خاك درووست ناكه‌ن، به‌ڵكو پرۆسه‌ی داڕزان و كۆمه‌لێك كارلێكی كیمیایی، فیزیكی و بایۆلۆژیكی كار ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و سێ جۆری به‌رده و له ئه‌نجامدا خاك درووست ده‌بێت. پرۆسه‌كانی درووستبوونی خاك و جۆره‌كانی له لایه‌ن 5 فاكتۆری خاكسازیه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت. ئه‌م فاكتۆرانه به شێوه‌ی هاوكێشه‌ی (1) نیشان ده‌درێن: (1) ( S = f(Pm, C, R, B, T له‌م هاوكێشه‌یه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خاك (Soil) په‌یوه‌ستن به فاكتۆره‌كانی: كه‌رسته‌ی سه‌رچاوه (Parent Material)، كه‌شوهه‌وا(Weather)، به‌رزی و نزمی یان تۆپۆگرافیا(Relief)، زینده‌وه‌ران(Biology) و كات(Time). زانیاری له سه‌ر ئه‌م فاكتۆرانه یارمه‌تیده‌رن بۆ ناسین و شیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاكه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی. هه‌ر ئه‌م فاكتۆرانه‌ن كه جۆره‌كانی خاك وه‌ك: خاكی ڕه‌ش و قوڵ، خاكی سوێر و قسڵدار له بیابان، خاكی ترش و شۆراوه له دارستانی ناوچه‌ی سارد و شێ‌دار، خاكی ترش و سوور یان زه‌رد له ناوچه‌ی گه‌رم و شێ‌دار و هتد درووست ببن. |
|
+ Write in دوشنبه بیست و سوم دی 1387Time 2 PM By داود | |
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008