پوخته
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی باران نا‌توانیت پاڵپشتی ته‌واو بكات له گه‌شه كردن و به‌رهه‌می رووه‌ك له سه‌ر ئاستێكی گونجاو له ناوچه‌ی وشك و نیمچه وشك وا په‌سه‌نده بیر له هاندانی ئاوی ڕێ كرده بكرێته‌وه و ئاڕاسته‌ی زه‌وی یه چێنراوه‌كان بكرێت. له به‌ر ئه‌مه زنجیره‌یه‌ك لێكۆلینه‌وه‌و و تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام درا بۆ ده‌ست نیشان كردنی باشترین ڕێژه‌ی ڕووبه‌ری باوشگر: ڕووبه‌ری چێنراو بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم و جۆ و نیسك و پاقله و نۆك. وه ده‌توانرێت ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجام دراوه كورت بكرێته‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌م خالاَنه‌ی لای خواره‌وه:
أ) لێكۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی خه‌سڵته گرنگه‌كانی باران بۆ ئوه‌ی بتوانرێت لاسای بكرێته‌وه له ڕێگه‌ی بارانی ده‌ست كرد به ووردی.
ب) مه‌زه‌نده كردنی نتح ـ بوون به‌هه‌ڵم له ڕێگه‌ی هاوكێشه‌ی جیا جیاوه.
ت) لێكۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی توانای هه‌ندێ مامه‌ڵه وه‌كو كۆنترۆل و كوتینه‌وه و خوێ‌ی چێشت و ڕۆنی پیس و پارافین و نه‌وتی ڕه‌ش بۆ هاندانی دروست بوونی ئاوی ڕی كرده له ژێر بارانی ده‌ست كرد له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی3 خاكی جۆراو جۆر به‌ستێنراو له ناو بۆكسی تایبه‌ت. دوو خێرایی باران به بڕی 10 و 20 ملم / كاتژمێر به‌كار هێنرا له گه‌ڵ 3 لاری ( 5% و 10% و 15%) بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك . هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك 3 دووپات كرایه‌وه به داڕشتنی بلۆكه هه‌ره‌ِمه‌كیه ته‌واوه‌كان. وه له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا قه‌باره‌ی ئاوی ڕێ كرده له گه‌ڵ پێوانی EC و pHی ئاوه‌كان و بڕی خاكی وون بوو ئه‌نجام درا.
پ) لێكۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی توانای مامه‌ڵه‌كانی بڕگه‌ی پێشوو بۆ هاندانی دروست بوونی ئاوی ڕی كرده له ژێر بارانی سروشتی له سه‌ر خاكی گرده‌ڕشه (گڵی لیتاووی) به لاری 6% له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی پلۆتی ئاوی ڕی كرده به دووری (5م × 2م) له ساڵی 2007. هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك 2 كه‌ڕه‌ت دووپات كرایه‌وه به داڕشتنی بلۆكه هه‌ره‌ِمه‌كیه ته‌واوه‌كان. وه له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا قه‌باره‌ی ئاوی ڕێ كرده پێورا له ساڵی 2007 و 2008.
ج) تاقیكردنه‌وه‌ی لاكێشه‌ی ئاوی ڕی كرده بۆ دیاری كردنی كاریگه‌ری هه‌مان مامه‌ڵه‌كانی بڕگه‌ی پێشوو هه‌ر یه‌كه‌یان له ژێر 3 ڕێژه‌ی ڕووبه‌ری باوشگر: ڕووبه‌ری چێنراو (0.5 و 1.0و (2.0له سه‌ر خاكی گرده‌ڕشه (گڵی لیتاووی) به لاری 6%. هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك 3 كه‌ڕه‌ت دووپات كرایه‌وه به داڕشتنی بلۆكه هه‌ره‌ِمه‌كیه ته‌واوه‌كان. وه له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا چاودێری ئاوی كۆگاكراو له ناو خاكدا له گه‌ڵ پێوانه‌ی به‌رزی ڕووه‌كی گه‌نم و به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
ح) دیاری كردنی ڕێژه‌ی (ڕووبه‌ری باوشگر: ڕووبه‌ری چێنراو) به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رووبومی گه‌نم و جۆ و نیسك و پاقله و نۆك ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پراكتیزه‌كردنی مۆدیلی تایبه‌ت كه نتح ـ بوون به‌هه‌ڵم و قوولاَی بارانی داڕێژراو و هاوكۆڵكه‌ی ئاوی ڕێ كرده‌ی گرتۆته خۆی.
وه له سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانرێت ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی لای خواره‌وه به ده‌ست بێت:
أ) خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كانی باران
1) شێَوازی زۆربه‌ی بارانه‌كان له جۆری تێكه‌لاَو یاخود ناوه‌نده. وه له ڕووی خێراییوه زۆربه‌ی زۆریان له ژێر پۆلی گونجاو‌دا پۆلێن ده‌كرێن. وه هه‌روه‌ها له ڕووی قوولاَیی بارانه‌وه له ژێر پۆلی سووك یاخود زۆر سووك پۆلێن ده‌كرێن.
2) مه‌ودای تێكڕای تیره‌ی دڵۆپی باران ده‌كه‌وێته نیۆان 1.54 و 1.69 ملم. و خێرایی كۆتایی دڵۆپی باران ده‌كه‌وێته نیۆان 5.3 و 5.5 م /چركه.
3) قوولاَی سالاَنه‌ی باران دابه‌شبوونی ئاسایی لۆگاریتمی ده‌گرێته خۆی و قوولاَیی سالاَنه‌ی بارانی داڕێژراو به380 ملم مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ب) به‌رزترین بڕی نتح ـ بوون به هه‌ڵمی سالاَنه
ده‌كه‌وێته نیوان 1761ملم به‌پێی پێنمان ـ مۆنتیت و2002 ملم به پێی هاوكێشه‌ی خروفه.
ت) تاقیكردنه‌وه‌ی ژێر بارانی ده‌ست كرد
1) توانای مامه‌ڵه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی ڕێ كرده ئه‌م زنجیره‌ی لای خواره‌وه ده‌گرێته خۆی:
نه‌وتی ڕه‌ش < پارافین < ڕۆنی پیس < خوێ‌ی چێشت < كوتینه‌وه < كۆنترۆل.
2) نرخه‌كانی هاوكۆلكه‌ی ئاوی ڕێ كرده به هێواشی به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت به زیادبوونی توندی باران و لاری ڕووی خاك و ڕێژه‌ی گڵ.
1) مامه‌ڵه كردنی خاك به خوێ بووه مایه‌ی وون بوونی خاك به به‌رزترین ڕێژه به به‌راورد له گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كانی تر.
2) هه‌موو مامه‌ڵه‌كان بێجگه له به‌كارهێنانی خوێ نابێته هۆكاری درووست بوونی خاكی خوێیاوی وه هه‌موو ئاوه‌كان ده‌ست ده‌ده‌ن بۆ خواردنه‌وه له لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌وه.
پ) لێكۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی توانای مامه‌ڵه‌كانی بڕگه‌ی پێشوو بۆ هاندانی دروست بوونی ئاوی ڕی كرده له ژێر بارانی سروشتی
1 ـ توانای مامه‌ڵًه‌كان بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئاوی رێكرده ئه‌م زنجیره‌ی لای خواره‌وه ده‌گرێته خۆی:
نه‌وتی ڕه‌ش < پارافین < ڕۆنی پیس < خوێ‌ی چێشت < كوتینه‌وه < كۆنترۆل.
2 ـ توانای مامه‌ڵه‌كان به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه نه‌چوون له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی كه به‌كارهاتووه.
ج) تاقیكردنه‌وه‌ی لاكێشه‌ی ئاوی ڕی كرده
1) زیادبونی رێژه‌ی (ڕووبه‌ری باوشگر: ڕووبه‌ری چێنراو) له0.5 بۆ2.0 بووه مایه‌ی زیادبونی ئاوی كۆگاكراو له ناو خاك له گه‌ڵ به‌رزی گه‌نم و به‌روبومه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
2) به‌كارهێنانی نه‌وتی ڕه‌ش پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست هێنا و پارافین پله‌ی دووه‌می به ده‌ست هێنا له ڕوانگه‌ی بڕی ئاوی كۆگاكراو و باڵای گه‌نم و به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
ح) دیاركردنی ڕێژه‌ی (ڕووبه‌ری باوشگر: ڕووبه‌ری چێنراو) به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ
1) رێژه‌ی (ڕووبه‌ری باوشگر: ڕووبه‌ری چێنراو) ده‌گۆڕێت له به‌روبومێكه‌وه بۆ به‌ربومێكی تر.
2) نه‌وتی ڕه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی (ڕووبه‌ری باوشگر: ڕووبه‌ری چێنراو) ده‌به‌خشێت به به‌راورد له گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كانی تر بۆ هه‌ر به‌ربومێك له‌و به‌روبومانه‌ی كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌نجام دراوه.