" border=" |
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
1-1. ناسینی خاك زانیاری په‌یوه‌ندیدار به خاك بۆی هه‌یه له ناو "رِاپۆرتی ناسینی خاك"دا به ده‌ست بكه‌وێت. ئه‌م رِاپۆرته له لایه‌ن خاكناسانهوه ئاماده ده‌كرێت كه له رێگه‌ی هه‌لسه‌نگاندن و لێكۆلینه‌وه‌ی مه‌یدانی پرۆفایلی خاك (پیدۆن و ئاسۆكان) له كێلگه‌دا ئه‌نجامه‌كانی به ده‌ست دێنن. ئه‌م رِاپۆرتانه یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌كارهێنانی ژیرانه و درووستی خاك و زه‌وی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان. یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی زانستی خاك بریتیه له لێكدانه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ندیدار به ناسینی خاك و شێوه‌ی به‌كارهێنانیان له گهلالهكردنی زه‌وییه‌كان. ئامانجی ئه‌م كاره، دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌سووده بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و خاكانه‌ی كه‌وا گرفتی ئابووریان هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه.
بۆ نمونه ده‌زگای پاراستنی خاك سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكالی ئه‌مریكا، جۆرێك سیسته‌می پۆلینكردنی شیكارانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی خاك به مه‌به‌ستی كشت‌وكال ئاماده كردوه كه به "پۆلینكردنی توانستی زه‌وی" ناوزه‌د ده‌كرێت. ئه‌م پۆلینكاریه له سه‌ر بنه‌مای هۆكارگه‌لێك وه‌ك به‌رزی و نزمی (گۆشه‌ی لێژایی)، كه‌شوهه‌وا، تایبه‌تمه‌ندی نهگۆرِی فیزیكی له ناو خاك داریژراوه، به‌لام گرنگی ئه‌وتۆ نه‌دراوه به توانایی دابینكردنی توخمه خۆراكییه‌كان چونكه له رێگه‌ی پێدانی په‌ینی كیمیایی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
خشته‌ی 1-3. شێوه‌ی به‌كارهێنانی زه‌وی له سه‌ر ئاستی جیهان و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا له 1980 و 71-1969.
*سه‌رچاوه: ریكخراوی كشت‌وكال و خۆراك/ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان FAO، پهرِتووكی1980.
رِهنگه به رِوالهت سه‌رچاوه‌كانی خاك هه‌میشه‌یی و بێ كۆتایی بێنه به‌ر چاو، به‌لام به پێچه‌وانه‌یه، چونكه به هۆی رِامالین، پیسبوون، سوێربوون، شارسازی، دروستكردنی رێگاوبان، پاركینگ و هتد له ناو ده‌چن. هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی كه له خشته‌ی (1-3)دا نیشان دراوه ته‌نیا 10%ی رووبه‌ری زه‌وییه‌كانی جیهان شێاوی چاندن و به‌رهه‌مهێنانی كشتوكالین و یان كراونه‌ته باخ و ره‌ز و داری میوه. به‌شی تر له به‌ر لێژایی زۆر یان هۆكاری وه‌ك سه‌رما، گه‌رما، وشكی یان رێژه‌ی به‌رزی شی ، شێاوی كه‌لك وه‌رگرتن نین.
1-2. رِامالینی خاك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خاك ئه‌و كۆمه‌له كرده‌وانه له خۆوه ده‌گرێت كه له سه‌ر خاك ئه‌نجام ده‌درێت تاوه‌كو بگاته به‌رزترین ئاستی سوودی ئابووری. ئه‌م سووده رِهنگه بریتی بێت له زیادكردنی به‌رهه‌می گه‌نمه شامی یان درووستكردنی ژێرخانی بینایه‌ك بۆ به‌رگری له به‌رامبه‌ر رِووخان. به‌كارهێنانی خاك ده‌بێته هۆی گۆرِینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه هێندیك جار به‌سووده و هێندیك جار زیانبار ده‌بێت. بۆ نمونه كاتێك داوینی گردێك وه‌ك كێلگه به‌كار دێت، خاكی ئه‌م شوێنه ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی پرۆسه‌ی رِامالین (وینه‌ی 1-12). پرۆسه‌ی رِامالین ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی گه‌ردی كانزایی، كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی و توخمی خۆراكی له ناو خاك و هه‌روه‌ها كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌ستورایی خاك و له ئه‌نجامدا نزمبونی ئاستی توانایی كۆگاكردنی ئاو. ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆ دروستبونی خاك نوی پێویسته زۆر درێژه: به جۆرێك ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی رِامالینی خاك له روانگه‌ی مرۆفه‌وه سه‌یر بكرێت، برِه خاكی رِامالاو بۆ هه‌میشه له كیس ده‌چێت.
1-3. په‌ستانی خاك دانانی هه‌ر جۆره كێشێك له سه‌ر خاك ده‌بێته هۆی گوشانی گه‌رده‌كانی، كه ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك په‌ستان (Compaction) به‌ناو ده‌كرێت. بننشتی ده‌ریا و ئهقیانوسهكان و هه‌روه‌ها خاكی قول له ناو بهلخهكان به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌په‌سترێن و له ئه‌نجامدا گروپی به‌ردی بننشتو دروست ده‌بن. كاتێك خاك له سه‌ره‌وه یان له ژێرهوهرِا ده‌خرێته به‌ر ته‌وژمی په‌ستان، توانستی ههواگۆرِینهوهی كه‌م ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا هێزی ته‌شه‌نه‌كردنی رِهگ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئاو و توخمی خۆراكی توشی كێشه ده‌بێت. به‌شیك له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی خاك بریتیه له ئاگاداربون له كات و چۆنێتی به‌كارهێنانی خاك تاوه‌كو تایبه‌تمه‌ندیه فیزیكیه‌كانی بۆ نمونه كه‌لێنه‌كانی توشی زیان نه‌بن.
1-4. سوێری ئاودێری به برِی زۆر یان كه‌م له ناوچه‌ی وشك و نیوهوشكدا ده‌بێته هۆی به‌رزبونی رێژه‌ی كۆمه‌له‌ی خۆیی تواوه (Solution Salts)، و له ئه‌نجامدا ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی سروشتی رووه‌ك كه‌م ده‌بێته‌وه. به هۆی بهههلمبونی ئاو له سه‌رووی خاكه‌وه، كۆمه‌لێك خوێی وه‌ك كلۆراید، سۆلفاتهكان، بیكاربۆناتی سۆدیۆم، كالسیۆم و مه‌نیزیۆم كۆده‌بنه‌وه. كاتێك دۆخه‌كه ئاسته‌م بێت بێجگه له جۆره‌كانی خۆراگر هیچ رووه‌كێك توانای مانه‌وه‌ی نامێنێت.
1-5. پیسبونی خاك زیادبونی رێژه‌ی خوی وه‌ك چه‌شنێك له ناهاوسه‌نگی كیمیایی له ناو خاكدا ده‌ژمێردرێت. كه‌رسته‌ی كیمیای تریش ده‌توانن ببنه سه‌رچاوه‌ی پیسبونی خاك. به‌كارهێنانی ناگونجاوی قهلاچۆكهری كیمیایی یان به‌كارهێنانی په‌ینی كیمیایی زیاده له ئاستی پێویست، ده‌بنه هۆی ناهاوسه‌نگی كیمیایی خاك و له ئه‌نجامدا به‌ربه‌ستكردنی گه‌شه‌ی رووه‌ك دێته ئاراوه. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی خاك به مه‌به‌ستی فرێدانی زبلی ئاژه‌ل و مرۆف به هۆی به‌رزكردنی برِی كه‌رسته‌ی كیمیایی ناگونجاو یان به‌رزبونی ئاستی كه‌رسته‌ی كیمیایی نه‌رێنی، سه‌رجه‌میان ده‌بنه هۆكاری پیسبونی خاك. هه‌روه‌ها رِهنگه شۆرانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رستانه له پرۆفایلی خاك و تێكه‌ل بونیان به ئاوی ژێرزه‌وی ببێته هۆی پیسبونیان. ناوچه‌ی پیشه‌سازی به رِادهیهكی به‌رچاو كه‌رسته‌ی كیمیایی و پاشماوه‌ی رادیۆئهكتیو به‌رهه‌م دێنن كه زۆربه‌یان تێكه‌ل به خاك ده‌بن. به‌م هۆیانه، سه‌رنجدان به جۆر و رێژه‌ی گونجاو بۆ ئایۆن و پێكهاته‌ی كانزایی و ئه‌ندامی له ناو خاكدا به‌شێكی گرنگ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خاك به‌دی دێنێت.
ده‌رئه‌نجام خاكهكان توانستی جیاوازیان هه‌یه بۆ به‌كارهێنان. هێندێك بۆ كشت‌وكال زۆر گونجاون، هێندێك ته‌نك و هێندێك زۆر لێژن، هه‌ر بۆیه به‌كارهێنانیان دژواره. جۆرێك له خاك هه‌یه كه بۆ هه‌موو چه‌شنه مه‌به‌ستێك به كار دێن. كاتێك خاك به مه‌به‌ستی بیناسازی یان رێگاوبان به كار بێت، تایبه‌تمه‌ندی كشتوكالی خۆی له ده‌ست ده‌دات. له‌م روویه‌وه بژاركردنی باشترین شێوازی به‌كارهێنانی خاك وه‌ك بنه‌مایه‌كی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خاك ده‌ژمێردرێت. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خاك په‌یوه‌سته به تێگه‌یشتن له سیسته‌می خاك ( هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی و كاردانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له سه‌ر یه‌كتر) و ده‌وری خاك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل سیسته‌مه به‌رفراوانه‌كانی تر. سیسته‌می به‌رفراوان بۆ مه‌به‌ستی كشت‌وكال، باخه‌وانی، گولخانه، پاوان، دارستان بریتیه له رووه‌كه‌كان، كه‌شوهه‌وا، خاك و مایكرۆئۆرگانیزمهكانی ناو خاك. له په‌یوه‌ندی له گه‌ل كیشه‌ی ژینگه پیویسته گرنگی بدریته روبار، خاكی ناوچه‌كه و ئاوی ژیرزهوی.
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
+ Write in شنبه دوم آذر 1387Time 6 PM By داود | |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008