" border=" |
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
-1. ناسینی خاك زانیاری په‌یوه‌ندیدار به خاك ده‌توانیت له ناو "رِاپۆرتی ناسینی خاك"دا به ده‌ست بكه‌ویت (وینه‌ی 1-1). ئه‌م رِاپۆرته له لایه‌ن خاكناسانهوه ئاماده ده‌كریت كه له ریگه‌ی هه‌لسه‌نگاندن و لیكۆلینه‌وه‌ی مه‌یدانی پرۆفایلی خاك (پیدۆن و ئاسۆكان) له كیلگهدا ئه‌نجامه‌كانی به ده‌ست دینن. ئه‌م رِاپۆرتانه یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌كارهینانی ژیرانه و درووستی خاك و زه‌وی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان. یه‌كیك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی زانستی خاك بریتیه له لیكدانه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ندیدار به ناسینی خاك و شیوه‌ی به‌كارهینانیان له گهلالهكردنی زه‌وییه‌كان. ئامانجی ئه‌م كاره، دۆزینه‌وه‌ی شیوازی به‌سووده بۆ به‌كارهینانی ئه‌و خاكانه‌ی كه‌وا گرفتی ئابووریان هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه.
وینه‌ی (1-1) ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له رِاپۆرتی ناسینی خاك، كه زانیاری له سه‌ر شیوه‌ی دابه‌شبوونی جۆره‌كانی خاك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له شارۆچكه‌ی یۆلۆی له ئه‌مریكا. سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندی خاكهكان له رووی فیزیكی و كیمیایی و كانزاناسیهوه تیدا ئاماده كراوه. بۆ نمونه ده‌زگای پاراستنی خاك سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكالی ئه‌مریكا، جۆریك سیسته‌می پۆلینكردنی شیكارانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهینانی خاك بۆ مه‌به‌ستی كشت‌وكال ئاماده كردوه كه به "پۆلینكردنی توانستی زه‌وی" ناوزه‌د ده‌كریت. ئه‌م پۆلینكاریه له سه‌ر بنه‌مای هۆكارگهلیك وه‌ك به‌رزی و نزمی (گۆشه‌ی لیژایی)، كه‌شوهه‌وا، تایبه‌تمه‌ندی نهگۆرِی فیزیكی له ناو خاك داریژراوه، به‌لآم گرنگی ئه‌وتۆ نه‌دراوه به توانایی دابینكردنی توخمه خۆراكییه‌كان چونكه له ریگه‌ی پیدانی په‌ینی كیمیایی چاره‌سه‌ر ده‌كریت. خشته‌ی 1-3. شیوه‌كانی به‌كارهینانی زه‌وی له سه‌ر ئاستی جیهان و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا له 1980 و 71-1969.
*سه‌رچاوه: ریكخراوی كشت‌وكال و خۆراك/ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان FAO، پهرِتووكی1980. رِهنگه به رِوالهت سه‌رچاوه‌كانی خاك هه‌میشه‌یی و بی كۆتایی ببینرین به‌لآم به پیچه‌وانه‌یه، چونكه به هۆی رِامالین، پیسبوون، سویربوون، شارسازی، دروستكردنی ریگاوبان، پاركینگ و هتد له ناو ده‌چن. هه‌ر به هه‌مان شیوه‌ی كه له خشته‌ی (1-3)دا نیشان دراوه ته‌نیا 10%ی رووبه‌ری زه‌وییه‌كانی جیهان شیاوی چاندن و به‌رهه‌مهینانی كشتوكالین و یان كراونه‌ته باخ و ره‌ز و داری میوه. زه‌وییه‌كانی تری جیهان له به‌ر لیژایی زۆر یان هۆكاری وه‌ك سه‌رما، گه‌رما، وشكی یان شیی زیاده، ناكریت كه‌لكیان لیوهر بگیریت. 1-2. رِامالینی خاك به‌ریوه‌به‌رایه‌تی خاك ئه‌و كۆمه‌له كرده‌وانه له خۆوه ده‌گریت كه له سه‌ر خاك ئه‌نجام ده‌دریت تاوه‌كو بگاته به‌رزترین ئاستی سوودی ئابووری. ئه‌م سووده رِهنگه بریتی بیت له زیادكردنی به‌رهه‌می گه‌نمه شامی یان درووستكردنی ژیرخانی بینایه‌ك بۆ به‌رگری له به‌رامبه‌ر رِووخان. به‌كارهینانی خاك ده‌بیته هۆی گۆرِینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه هیندیك جار به‌سووده و هیندیك جار زیانبار ده‌بیت. بۆ نمونه كاتیك داوینی گردیك وه‌ك كیلگه به‌كار دیت، خاك ئه‌م شوینه ده‌كه‌ویته به‌ر مه‌ترسی پرۆسه‌ی رِامالین (وینه‌ی 1-12). پرۆسه‌ی رِامالین ده‌بیته هۆی ده‌ركه‌وتنی گه‌ردی كانزایی، كه‌رسته‌ی ئه‌ندامی و توخمی خۆراكی له ناو خاك و هه‌روه‌ها كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌ستورایی خاك و له ئه‌نجامدا نزمبونی ئاستی توانایی كۆگاكردنی ئاو. ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆ دروستبونی خاك نوی پیویسته زۆر دریژه: به جۆریك ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی رِامالینی خاك له روانگه‌ی مرۆظهوه سه‌یر بكریت، برِه خاكی رِامالآو بۆ هه‌میشه له كیس ده‌چیت. 1-3. په‌ستانی خاك دانانی هه‌ر جۆره كیشیك له سه‌ر خاك ده‌بیته هۆی گوشانی گه‌رده‌كانی، كه ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك په‌ستان (Compaction) به‌ناو دهكریـت. بننشتی ده‌ریا و ئهقیانوسهكان و هه‌روه‌ها خاكی قول له ناو بهلخهكان به شیوه‌یه‌كی سروشتی دهپهسترین و له ئه‌نجامدا گروپی به‌ردی بننشتو دروست ده‌بن. كاتیك خاك له سه‌ره‌وه یان له ژیرهوهرِا ده‌خریته به‌ر ته‌وژمی په‌ستان، توانستی ههواگۆرِینهوهی كه‌م ده‌بیته‌وه و له ئه‌نجامدا هیزی ته‌شه‌نه‌كردنی رِهگ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئاو و توخمی خۆراكی توشی كیشه ده‌بیت. به‌شیك له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی خاك بریتیه له ئاگاداربون له كات و چۆنیتی به‌كارهینانی خاك تاوه‌كو تایبه‌تمه‌ندیه فیزیكیه‌كانی بۆ نمونه كهلینهكانی توشی زیان نه‌بن. 1-4. سویری ئاودیری به برِی زۆر یان كه‌م له ناوچه‌ی وشك و نیوهوشكدا ده‌بیته هۆی به‌رزبونی ریژه‌ی كۆمه‌له‌ی خۆیی تواوه (Solution Salts)، و له ئه‌نجامدا ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی سروشتی رووه‌ك كه‌م ده‌بیته‌وه. به هۆی بهههلمبونی ئاو له سه‌رووی خاكه‌وه، كۆمه‌لیك خویی وه‌ك كلۆراید، سۆلفاتهكان، بیكاربۆناتی سۆدیۆم، كالسیۆم و مه‌نیزیۆم كۆده‌بنه‌وه. كاتیك دۆخه‌كه ئاسته‌م ببیت بیجگه له جۆره‌كانی خۆراگر هیچ رووهكیك توانای مانه‌وه‌ی نامینیت.
وینه‌ی 1-2. رِامالینی خاك ده‌بیته هۆی دابه‌زینی ئاستی بهپیتبونی خاك و هه‌روه‌ها پیسبونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو. 1-5. پیسبونی خاك زیادبونی ریژه‌ی خوی وه‌ك چه‌شنیك له ناهاوسه‌نگی كیمیایی له ناو خاكدا دهژمیردریت. كه‌رسته‌ی كیمیای تریش ده‌توانن ببنه سه‌رچاوه‌ی پیسبونی خاك. به‌كارهینانی ناگونجاوی قهلآچۆكهری كیمیایی یان به‌كارهینانی په‌ینی كیمیایی زیاده له ئاستی پیویست، ده‌بنه هۆی ناهاوسه‌نگی كیمیایی خاك و له ئه‌نجامدا به‌ربه‌ستكردنی گه‌شه‌ی رووه‌ك دیته ئاراوه. هه‌روه‌ها به‌كارهینانی خاك به مه‌به‌ستی فریدانی زبلی ئاژه‌ل و مرۆظ به هۆی به‌رزكردنی برِی كه‌رسته‌ی كیمیایی ناگونجاو یان به‌رزبونی ئاستی كه‌رسته‌ی كیمیایی نه‌رینی، سه‌رجه‌میان ده‌بنه هۆكاری پیسبونی خاك. هه‌روه‌ها رِهنگه شۆرانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رستانه له پرۆفایلی خاك و تیكهلبونیان به ئاوی ژیرزهوی ببیته هۆی پیسبونیان. ناوچه‌ی پیشه‌سازی به رِادهیهكی به‌رچاو كه‌رسته‌ی كیمیایی و پاشماوه‌ی رادیۆئهكتیو به‌رهه‌م دینن كه زۆربه‌یان تیكه‌ل به خاك ده‌بن. به‌م هۆیانه، سه‌رنجدان به جۆر و ریژه‌ی گونجاو بۆ ئایۆن و پیكهاته‌ی كانزایی و ئه‌ندامی له ناو خاكدا به‌شیكی گرنگ له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی خاك به‌دی دینیت.
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
+ Write in شنبه بیستم بهمن 1386Time 4 PM By داود | |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008