" border=" |
|
|
|
پێشه‌كی: وه‌كو لای هه‌مووان ئاشكرایه ئاو، فاكته‌ری سه‌ره‌كییه كه ده‌ست نیشانی به‌رهه‌م ده‌كات له هه‌رێمه‌كه‌مان. ئه‌م هه‌رێمه رِووبه‌رووی كه‌م ئاوی بۆته‌وه، به مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی كه‌می ئاو ده‌بێت رێگای تازه و كاریگه‌ر بگرینه به‌ر بۆ به‌رِێوه‌بردنی ئاو. یه‌كێك له‌و رێگا چوستانه بریتیه له كه‌لك وه‌رگرتن له ئاوی باران له رێگه‌ی گل دانه‌وه‌ی و كۆگاكردنی له ناو به‌ربه‌ستی خولین بۆ به‌كار هێنانی له وه‌رزی هاویندا. بۆیه ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌نجام درا له ریگه‌ی به‌كار هێنانی چه‌ند خاكێك له ده‌ور و پشتی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان كردنی توانای ئه‌م خاكانه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئاوی رِێ كرده Runoff له ژێر بارانی ده‌ستكرد دا. بۆ پته‌و كردنی توانای ئه‌م خاكانه چه‌ند مامه‌له‌یان له گه‌ل كرا وه‌كو په‌ستاندن، سه‌ربار كردنی خوێ، پارافین، رۆنی پیسی ئۆتۆمبێل، نه‌وتی خاو و هتد. ناساندنی ئامێری بارانساز: ئه‌م ئامێره له تاقیگه و كێلگه به كار دێت بۆ ئه‌نجام دانی توێژینه‌وه‌كانی زانستی خاك. به تایبه‌تی له بواری لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی رِامالینی خاك (Soil Erosion) و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و برِه بارانه كه به شیوه‌ی رِێ كرده خۆی نیشان ده‌دات (Runoff Coefficient).
به‌م ئامێره ده‌توانین لاسایی سیماكانی بارانی سروشتی بكه‌ینه‌وه وه‌كو خێرایی و مه‌ودای بارینی له گه‌ل قه‌باره دلۆپه‌كان. به‌م شێوه‌یه كه به به‌كار هێنانی سیسته‌می پرژاندنی ئاو (Spray) هه‌ول دراوه باران به توندی جیاجیا درووست بكرێت به جۆریك كه نزیك بێت له بارانی سروشتی. له راستیدا ئامێری بارانساز رِێگه‌یه‌كی ئاسان و ئابووریانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ به ده‌ست هێنانی كۆمه‌لێك زانیاری له هه‌لومه‌رجی كۆنترۆلكراو و له كاتێكی كه‌مدا. چونكه متمانه كردن له سه‌ر بارانی سروشتی جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی توێژه‌ر نیه. به‌شه‌كانی ئامێر و ورده‌كاری ته‌كنیكی ئه‌و ئامێره له جۆری (Pressurised water rainfall simulators)ـه و له‌م به‌شانه پێك هاتووه: 1. چوارچێوه Frame چوارچێوه له بۆری ئاسنی چوارگۆشه‌ی دوو ئینچ درووست كراوه به درێژی 2.8 و پانی 2.8 و به‌رزی 3 مه‌تر. له هه‌ر چوار لاوه و له ناوه‌نده‌وه به بۆری پته‌و كراوه. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م چوارچێوه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت له یه‌ك هه‌ل بوه‌شێنرێت و بگوازرێته‌وه بۆ شوێنی جیاواز واته (Portable) ـه. 2. به‌رگی چوارچێوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاریگه‌ری با Wind Shield له تاقیكارییه‌كانی كێلگه‌دا بۆ لابردن یان كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری "با" له سه‌ر شێواز‌ی بلاوبوونه‌وه‌ی باران پێویستی به به‌كارهێنانی پۆششێك ده‌بێت. له‌م روویه‌وه نایلۆنێكی رِه‌نگی به‌كار هاتووه كه هه‌م كاریگه‌ری با كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی كه‌ره‌سته‌كانی ناو چوارچیوه‌كه خاوه‌ن ده‌ور ده‌بێت. 3. سه‌رچاوه‌ی ئاو Water supply بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌لك له تانكی ئاو وه‌رگیراوه كه برِه ئاوی پێویست بۆ تاقیكردنه‌وه دابین ده‌كات. 4. ترومپا Pump
له به‌ر نه‌بوونی هێزی كێشی زه‌وی (gravity) كه‌لك له ترومپای كاره‌بایی وه‌رده‌گیرێت بۆ پال دان به ئاوه‌وه به پاله‌په‌ستۆیه‌كی دیاری كرا‌و. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
5. نۆزله‌كان Nozzles گرینگ‌ترین به‌ش له پرژاندنی ئاو و درووست كردنی باران، نۆزله‌كانن. جۆر و Outputی نۆزله‌كه بگۆرِه و ده‌توانرێت باران به توندی جیاجیای پێی درووست بكرێت. 4 نۆزل له سه‌ر دوو هێلدا كه 1.4 مه‌تر له له‌ک دوورن به جێی كراون كه هه‌ریه‌كه‌و 0.6 مه‌تر مه‌ودایان هه‌یه. واته سه‌رجه‌م 8 نۆزل به‌كار هاتووه. به‌رزیان له عه‌رزه‌وه 3 مه‌تره. 6. سیسته‌می بۆری Pipework به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاو بۆ نۆزله‌كان كه‌لك له بۆری پلاستیكی 1.5 ئینچ وه‌رگیراوه. گێچیكی هه‌روه‌ها بۆ رِاكێشانی ئاو له تانكه‌وه، سۆنده‌ی 1.5 ئینچ به كار هاتوه. 7. پلۆته‌كانی خاك Soil Plots پلۆتی درووست كرا‌و له گالوانایز(Galvanize) به قه‌باره‌ی 100 × 33 × 22 cm به كار هاتووه كه Outputیه‌ك ئاوی سه‌ر پلۆته‌كان به رِێگه‌ی سۆنده‌یه‌كه‌وه به‌تال ده‌كات.
|
|
+ Write in جمعه شانزدهم شهریور 1386Time 3 PM By داود | |
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008