" border=" |
|
|
|
له سپۆدۆسۆلی داوێنی رنووکانه‌وه بگره تا ئه‌و ئه‌ریدۆسۆلانه‌ی ژینگه‌ی چه‌ند رووه‌کێکن؛ خاک جوان و ره‌نگاوره‌نگه وه‌کوو کۆلکه زێرینه و پربه‌هایه وه‌ک جامی زێرینی کۆلکه زێرینه هێندی له خاکه‌کان وشکن و هێندیکیان شێ‌دار هێندیک به پیتن و هێندیک به به‌رهه‌م به‌لام ئه‌گه‌ر پێیان نه‌به‌خشی به‌رهه‌مێک له ره‌نجت وه‌رناگری!! له چیلات و لیچینگ و پرۆزیته ده‌کۆلینه‌وه فێری ماک و پیت و مینرالۆژیا ده‌بین هێندی که‌س له خاکی شار و هێندیکیان له خاکی گوند ده‌کۆلنه‌وه و ده‌توانین ته‌نیا به بۆن‌کردن بله‌ین کێ په‌ینی که‌سکی داوه به خاک؟ خاکه‌کان وه‌ک مرۆفانن زه‌رد و قاوه‌یی، ره‌ش و سپی هێندیک که‌م ره‌نگن و هێندیک خۆله‌مێشی و تووشی خه‌زان ده‌بن و نێچیر ده‌کرین به هۆی فره‌خوازی مرۆف، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێرانگه‌رین! جیهانی زیندوو له ژێر پێمانه هه‌موو ئاژه‌لێک به‌دری بن شه‌قاممانه هه‌موو رووه‌ک و گیاندارانی سه‌رزه‌وی ده‌توانن بمانپارێزن له شه‌پولی وێرانکارییه‌کان! |
|
+ Write in دوشنبه بیست و یکم اسفند 1385Time 11 AM By داود | |
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008