" border=" |
|
|
|
پوخته/ كه‌مبوونی بارینی سالانه له ناوچه كه‌م بارانه‌كان و ناهه‌وكاتی له گه‌ل ده‌ورانی گه‌شه‌كردنی رووه‌كه كشتوكالییه‌كان ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و دۆزینه‌وه‌ی ریگای چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و خالی تۆژێنه‌وه‌ی كارناسان. له‌راستیدا سنووردار بوونی ئاو، یه‌كیكه له هۆكاره سه‌ره‌تاییه‌كانی جێگیربوون و گه‌شه‌كردنی رووه‌ك له ناوچه وشك و بیابانییه‌كانی جیهان. كه‌مبوونی ئاو رِۆلی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت له شێوه‌ی بلاوبوون یان نه‌بوونی رووه‌كه‌كان له‌سه‌ر خاك. هه‌روه‌ها كێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به شێوازی ئاوتێوه‌چوون بۆ ناو پرۆفایلی خاك یان درووستبوونی ره‌وان ئاو( Runoff )، په‌یوه‌سته به چۆنێتی بلاوبوونی پۆششی رووه‌كی. پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو بریتیه له كۆكردنه‌وه و پاراستنی ئاو له‌و ناوچانه‌ی رێژه‌ی ره‌وان ئاو له‌چاو بارین كه‌متره. ئاوی كۆكراوه له سه‌ر لێژاییه‌كان به شێوه‌ی ره‌وان ئاو جه‌ریان ده‌كات كه به مێتۆدی جیاجیا كۆ ده‌كرێته‌وه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكالی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. له‌م باره‌یه‌دا ناوه‌ندی ناونه‌ته‌وه‌یی توێژینه كشتوكالییه‌كانی له ناوچه وشكه‌كان – ئیكاردا (International Center for Agricultural Research in the Dry Areas - ICARDA) زۆر كاری به‌به‌ها و گرنگی ئه‌نجام داوه و واخه‌ریكن هه‌تا به كه‌لكوه‌رگرتن له توانستی زانستی و شاره‌زایی ئه‌و ولاتانه‌ی وه‌ك ولاتانی وشك و نیوه‌وشك به ناو ده‌كرێن، ببن به چاره‌سازی گه‌لێك كێشه‌ی له‌م جۆره. ئاورِێك له رِابردوو/ شارستانه كۆنه‌كانی ناو چۆل هێندیك شێوازی زۆر كاریگه‌ریان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له ناوچه‌كانی وه‌ك ئۆسترالیا، رۆژهه‌لاتی باشووری ئه‌مریكا، ئه‌فریقا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌رِاست به‌دی هێناوه و سوودیان لێ وه‌رگرتوون. به‌لام هیچ كامیان له‌م باره‌یه‌دا وه‌ك ناباته‌كانی نیشته‌جێ له بیابانی نیگیو Negev desert (ئیسراییل و ئۆردنی ئێستا) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌وان نزیك به 2000 سال به‌ر له ئێستا به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوورِهێنه‌ر له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو، توانیبوویان 700 هه‌زار ئیكیر زه‌وی بچێنن له كاتێكدا بارینی سالانه ته‌نها 80 تا 100 میلیمه‌تر بووه. توێژینه‌رانی ئیسراییلی له سه‌ره‌تاكانی 1960دا به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه كۆنه‌ی كۆكردنوه‌ی ئاو، ده‌ستیان كرد به توێژینه‌وه‌یه‌ك فراوان له‌و ناوچه‌ی كه وه‌ك وادی مه‌شاش به‌ناو ده‌كریت. لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر شێوازه مۆدیرنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له ولاتانی وه‌ك ئه‌مریكا، چین، ئۆسترالیا، مه‌كزیك، ئیسراییل، سوریا، توركیا، هیندستان و هتد به‌رێوه ده‌چێت. ئارمانج له‌م تویژێنه‌وانه جیاوازه و بریتیه له به‌رهه‌مهینانی كشتوكالی، ئاژه لداری، پرۆژه‌ی مرۆفی و هتد. له‌م سالانه‌ی دواییدا، پیداویستی فراوانی كۆمه لگاكان بۆ به‌رهه‌مه كشتوكالییه‌كان بۆته هۆی زیاتبوونی تویژێنه‌وه‌كان و به تایبه‌تی له‌و ولاتانه‌ی وه‌ك وشك و نیوه‌وشك ده‌ناسرین، خه‌باتی زانستی له‌م بارانه‌دا رووی له زیاتبوون كردووه. بێگومان ئاكامی هه‌ر یه‌ك له‌م كارانه ده‌توانرێ بۆ حاله‌ته هاوشێوه‌كان سوودی گه‌وره‌ی هه‌بێت.
ناساندنی سیسته‌می كۆكردنه‌وه‌ی ئاو بۆ مه‌به‌ستی كشتوكالی/ له‌م شێوازه‌دا هه‌ر سیسته‌مێك خاوه‌نی یه‌ك رووبه‌ری ئاوگر (Catchments) و یه‌ك رووبه‌ری چێندراو (Cultivated) ه. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو رووبه‌ره به نیسبه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ست نیشان ده‌كریت و رێژه‌ی بارانی سالانه و راده‌ی ئاوی پێویست بۆ رووه‌ك و هێندیك هۆكاری دیكه تێدا كاریگه‌رن. بۆ سه‌ركه‌وتن له دیزاینی سیسته‌م پێویسته نیسبه‌ی رووبه‌ری ئاوگر به رووبه‌ری چێندراو به گونجاوی ده‌ست نیشان بكریت. زۆربه‌ی سیسته‌مه سه‌ركه‌وتوه‌كان به شێوه‌ی باسكرا‌و ئاماده كراون. و ئه‌مه‌ش كاتێك مه‌یسه‌ر ده‌بێت كه زانیاری سه‌ره‌كی وه‌ك رێژه‌ی باران، ره‌وان ئاو، و پێداویستی رووه‌كه‌كان به ئاو، دیاری بكرێت. به هه‌ر حالَ، دیاریكردنی ئه‌م نیسبه‌یه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه له گه‌ل دادتاكان. پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه كۆمه‌لێك پارامه‌تری بگۆر له دیزاین و حیساباتی سیسته‌م خاوه‌ن رۆلن. باران و ره‌وان ئاو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م باره‌یه‌وه‌دا كاریگه‌رن به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی وشك و گه‌رمن. له هێندیك دۆخدا بۆی هه‌یه كه به هۆی كه‌مبوونی داتاكان، دیزاینی ئاماده‌كراو ده‌ستكاری بكرێت و زۆر جاریش ئه‌م كاره بۆ یه‌كسان كردنی پێواوتنه‌كان ده‌توانی به‌كه لك بێت. وه‌ك توانستی كات ئافی بن به‌نداوه‌كان له‌و سالانه‌ی كه رێژه‌ی باران له بارانی دیزاین زیاتر بێت. وه‌ك باس كرا، ده‌ستنیشان كردنی نیسبه‌ی ئاماژه پێكراو له پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می كۆكردنه‌وه‌ی ئاوه. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئامانجی پرۆژه‌كه گه‌شه پێدانی رووه‌كه كشتوكالَییه‌كان بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، دیاریكردنی پێداویستی رووه‌كه‌كان به ئاو، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له ده‌ستنیشان كردنی رووبه‌ری ئاوگر. رووه‌كه جیاجیاكان له كه‌شوهه‌وای جیاوازدا پێویستان به ئاو ده‌گۆردرێت. به‌لم سیسته‌می دیزاینكراو ده‌بێ ولامده‌ری پێداویستی رووه‌ك بێت له‌وه‌ی كه ئاوی باران بۆی دابین ده‌كات: واته ئاودیری ته‌كمیلی ئه‌نجام بدریت: ئاوی كۆكراوه = پێداویستی ته‌كمیلی رووه‌ك به ئاو (هاوكێشه‌ی 1) رێژه‌ی ئاوی كۆكراوه‌ش خۆی فاكتۆرێكه له رێژه‌ی ره‌وان ئاوی به‌دی هاتوو له رووبه‌ری ئاوگر، بۆیه تایبه‌تمه‌ندی ئاوگر له درووستكردنی ره‌وان ئاو خاوه‌ن گرنگییه. هه‌روه‌ها برِی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌چێته ناو قولایی خاك یان له ده‌ست ده‌چێت، وه‌ك فاكتۆرێكی جیاواز له رێژه‌ی ره‌وان ئاودا كاریگه‌ره. بۆیه هاوكێشه‌ی خواره‌وه ده‌توانین درووست بكه‌ین: رێژه‌ی ئاوی كۆكراوه = رووبه‌ری ئاوگر × بارانی دیزاین × فاكتۆری ره‌وان ئاو × فاكتۆری كاریگه‌ری (هاوكێشه‌ی 2) رێژه‌ی ئاوی ته‌كمیلیش ده‌توانین له‌و هاوكێشه‌یه به ده‌ست بینین: رێژه‌ی ئاوی ته‌كمیلی = رووبه‌ری چێندراو × ( پێداویستی رووه‌ك به ئاو – بارانی دیزاین) (هاوكێشه‌ی 3) و ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌ی 2 و 3 هاوسه‌نگ بكه‌ین: رووبه‌ری ئاوگر × بارانی دیزاین × فاكتۆری ره‌وان ئاو × فاكتۆری كاریگه‌ری = رووبه‌ری چێندراو × ( پێداویستی رووه‌ك به ئاو – بارانی دیزاین) و له ئه‌نجامدا:
ئه‌و داتایانه‌ی كه پێویستن بۆ دیزاینی سیسته‌م بریتین له: 1. توانستی درووست كردنی ره‌وان ئاو 2. هه‌لومه‌رجی توێژی سه‌رووی خاك ( پۆشش، رووه‌ك، كراست، به‌رد) 3. هه‌لومه‌رجی لێژایی زه‌وی 4. توانایی راگرتنی ئاو له ناوچه‌ی ره‌گ Root zone له پرۆفایلی خاكدا References: 1) David A. Bainbridge, “Microcatchment Water Harvesting”, 2) Dieter Prinz; Anupam Singh, “Technological Potential for Improvements of Water Harvesting”, Independent 3) Dr Sardar Riaz A. Khan, “Drought and water management strategies”, , 4/11/2002 4) Dr. A. T. Tizro, “Ground Eater”, 5) Dr. H. Gh. Rafahi, “Soil Erosion by Water & Conservation”, Tehran University Publication 2298, 551 page, 1996. 6) James N. Luthin, “Drainage Engineering” 7) Matthew W. Fidelibus* and David A. Bainbridge, “Microcatchment Water Harvesting For Desert Revegetation”, Soil Ecology and Restoration Group Environmental 8) R. K. Sivanappan, “Technologies for water harvesting and soil moisture conservation in small watersheds for small scale” Saivy Pumps Ltd., |
|
+ Write in پنجشنبه سوم اسفند 1385Time 1 PM By داود | |
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008