" border=" |
|
|
|||||||||||||||
|
ناساندنی مودیل مودیل هێمایه‌که له راستینه‌ی دیارده‌یه‌کی دیاریکراو که گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی جیهانی ئه‌و راستییه به شێوازێکی ساکار و گشتی دیار ده‌کات. مودیله‌کان ئامرازێکی پراکتیکین که به یارمه‌تی ئه‌وان ده‌توانین بگه‌ینه به‌شێک له تێگه‌یشتن له راستی، هه‌لبه‌ت نه‌ک هه‌مووی به‌لکوو به‌شی به‌که‌لک و گونجاوی. مودیله‌کان یارمه‌تیده‌رن بو تێگه‌یشتن له ره‌فتاری سیسته‌مێک و هه‌ر بویه‌ش خاوه‌ن گرینگین(ریفاهی 2002). مودیل ده‌توانی بریتی بێت له تێوریه‌ک، یاسایه‌ک، گریمانه‌یه‌ک، یان خود پێکهاته‌یه‌کی پته و له داتا‌کان ( Data ) . مودیله‌کان وه‌ک کومه‌له ئامرازێک ده‌ناسێندرێن که ئوبژه‌کان بکه‌ن به بیرورای تێوریکی(دێهقانیان و هاوکارانی 2000). به گشتی ده‌توانین بلێن که مودیل سیسته‌مێکه که باس له ره‌فتاری سیسته‌مێکی دیکه ده‌کات و پێشبینی بو ئه‌نجام ده‌دات (گوده‌رزی نژاد 1994). فونکسیونی مودیله‌کان ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه ده‌توانین وه‌ک شیکردنه‌وه‌ی فونکسیونی مودیلێک ده‌ست نیشان بکه‌ین: 1 ـ توانستی تێگه‌یشتن له دیارده ئالوزه‌کان له رێگه‌ی ساکارکردنه‌وه‌یان له پێوه‌ر و قه‌واره‌یه‌کی بچووکتردا 2 ـ فه‌راهه‌م کردنی ده‌رفه‌ت بو ناساندن، کوکردنه‌وه، نوسینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی داتا‌کان 3 ـ سازدان و پولینکردنی قه‌باره‌یه‌کی زور له داتا‌کان 4 ـ شیکردنه‌وه‌ی چونێه‌تی روودانی دیارده‌کان 5 ـ به‌راوردکردنی پروسه‌یه‌کی ئالوز له گه‌ل پروسه‌یه‌کی ساکار 6 ـ که‌مکردنه‌وه‌ی گوژمه‌ی توێژینه‌وه، وزه، و کاتی پێویست بو کرده‌وه‌ی پێواوتن Measurement پولینکردنی مودیله‌کان بو ئه‌م مه‌به‌سته توێژیوه‌ره جیاجیاکان شێوازی جیاوازیان دیار کردووه که له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماژه‌یان پێی کراوه:
هه‌ر وه‌ک له خشته‌که‌دا به‌دیار ده‌که‌وێت پولینکردنی گێرگوری و والینگ ئه‌م جورانه ده‌گرێته خوی: 1 ـ فیزیکی: ئه‌م مودیلانه که وه‌ک مودیلی ئامێری پیوه‌ر بچووک ( Micro scale Hardware) به‌ناو ده‌کرین به گشتی له تاقیگه‌دا درووست ده‌کرێن و گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که وێکچوونێکی داینامیک هه‌یه له نێوان مودیل و جیهانی راستی. 2 ـ ئانالوگ (به‌راوردی): له‌م مودیلانه‌دا که‌لک له وێک‌چوونی سیسته‌مه ئه‌لکتریکی یان میکانیکییه‌کان له‌گه‌ل سیسته‌می ژێر توێژینه‌وه وه‌رده‌گیرێت. بو نموونه که‌لک وه‌رگرتن له ته‌زووی کاره‌بایی بو سیمیلاسیونی ته‌زووی ئاو. 3 ـ دیجیتال: ئه‌م مودیلانه له سه‌ر بنه‌مای کومپیوته‌ری دیجیتال بو لێکدانه‌وه‌ی رێژه‌ی زوری داتا‌کان ئاماده کراوه و ده‌بنه ئه‌م 3 به‌شه: مودیلی بنه‌ما فیزیکی: ئه‌م جوره مودیلانه بو شیکردنه‌وه‌ی پروسه‌کان، که‌لک له هاوکێشه ماتێماتییه‌کان و یاسای وزه و مانه‌وه‌ی مه‌س (Mass) وه‌رده‌گیرێت مودیلی ئاماری: له‌م مودیلانه‌دا کومه‌لێک داتای ده‌ستکردی یه‌کبه‌دوای یه‌ک له سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندی ئاماری داتا پێواوتراوه‌کان، درووست ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئه‌م مودیلانه بو درووست‌کردنی داتای پێویست بو مودیله ئه‌زموونی و فیزیکییه‌کان به کار دێن. مودیلی ئه‌زموونی: ئه‌م مودیلانه له شوێنیکدا که داتای گونجاو له ده‌ست دایه، له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی واتاداری نێوان بگوره گرنگه شیمانه‌کراوه‌کان ئاماده کراوه. (ریفاهی 2003) بو وه ده‌ستهێنانی ئه‌م مودیلانه 3 شێوازی ئانالایز و لێکدانه‌وه هه‌یه: 1 ـ قوتوی ره‌ش: پروسه‌کانی ناو مودیل به روونی نه‌ناسراون و ئاشکرا نین (عه‌لیزاده 1989) له‌م شێوازه‌دا ته‌نیا ئین پوت و ئاوت پوت (Input & Output) ده‌که‌ونه به‌ر لێکولینه‌وه یان به واتایه‌کی تر به بێ ره‌چاوگرتنی هاوکێشه ماتێماتییه‌کانی نێوان ئین پوت و ئاوت پوت، هه‌لده‌ستێت به به‌راوردکردنی رێژه‌ی ئاوت پوت. هه‌ر ئه‌م هوکاره‌ش ده‌بێته هوی کێشه‌دار بوونی لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ئاستی کاریگه‌ری هه‌ر یه‌که‌و له بگوره ئین پوته‌کان له‌سه‌ر ئاوت پوت. 2 ـ قوتوی خوله‌مێشی: له‌م شێوازه‌دا چونێتی کارکردنی سیسته‌م هه‌تا راده‌یه‌ک دیار کراوه (عه‌لیزاده 1989) 3 ـ قوتوی سپی: سه‌رجه‌م پروسه‌کانی ناو سیسته‌م له‌م شێوازه‌دا روون کراونه‌ته‌وه (عه‌لیزاده 1989) |
|||||||||||||||
|
+ Write in شنبه چهاردهم بهمن 1385Time 12 PM By داود | |
|||||||||||||||
|
له باره‌ی وبلاگ |
داود ر‌سولی کیا ـ ماسته‌ری پاراستنی خاک و ئاو ماموستا له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر |
|
RSS
|
Copyright©khakparez
2005-2008